یەک هۆکار نێیماری ناچارکردووە بەرشلۆنە پشتگوێبخات و بۆندەکەی نوێبکاتەوە

ئەستێرەی بەرازیلی، نێیمار دا سیلڤا بەهۆی بەرزی موچەکەیەوە ناچاربووە بۆندەکەی لەگەڵ یانەی پاریس سان جێرمان نوێبکاتەوە و هەوڵەکانی یانەی بەرشلۆنە بۆ گەڕاندنەوەی پشتگوێبخات.

ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، کە لە چەند هەفتەی ڕابردوودا بەڕێوەبەرانی بەرشلۆنە هەوڵی بێوچانیانداوە بۆ گەڕاندنەوەی نێیمار، سەرەڕای ئەوەی کۆبوونەوەی نێوان یاریزانەکە و نوێنەری لاپۆرتا ئەرێنی بووە، بەڵام بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو بۆندی نوێی تاوەکو 2025 لەگەڵ یانەی پاریس سان جێرمان نوێکردووەتەوە.

لەم بارەیەوە ڕۆژنامەکە نوسیویەتی، “نێی” دوای تاووتوێکردنی بەرژەوەندییە تایبەتی و بازرگانییەکانی، بۆی دەرکەوتووە کە ئیدارەی بارسا لەڕووی داراییەوە توانای جێبەجێکردنی مەرجەکانییان نییە و ناشتوانن موچە خەیاڵییەکەی تەرخانبکەن.

ناسڕ خلێفی لەم بارودۆخە هەستیارەی بواری تۆپی پێ و لە سەردەمی قەیرانەکاندا ئامادەیی نیشانداوە، بۆندی نوێی بە موچەی ساڵانەی 30 ملیۆن یورۆ پێشکەشبکات، لە کاتێکدا یانەکانی دیکە داوای کەمکردنەوە، یاخود لێخۆشبوون لە موچەی یاریزانەکانیان دەکەن.

بەپێی سەرچاوەکە، بەڕێوەبەرانی بارسا توانیویانە بەڵێنی 10 بۆ 15 ملیۆن بە ئەستێرەکەی سیلیساو بدەن، ئەو نرخەش بەراورد بە بۆندە نوێیەکەی پاریس نیو هێندەیە و نێیمار دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ باوکی و لێپرسراوی کارەکانی ڕەتیکردووەتەوە.

ڕۆژنامەی سپۆرت جەختدەکاتەوە، نێیمار لە بنەڕەتەوە بیری لە گەڕانەوە بۆ یانەی بەرشلۆنە نەکردووەتەوە، بەڵکو زانیویەتی کە ئیدارەی پاریس سەرکەوتوودەبن لە نوێکردنەوەی بۆندەکەی.

بابەتی پێشتر

تەندروستیی جیهانی: کۆرۆنای گۆڕاوی هیندی لە 44 وڵات تۆماركراوە

بابەتی دواتر

فلیک لەگەڵ فیدراسیۆنی ئەڵمانیا ڕێککەوتووە و یاریزانانی بایرن سوودمەندن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share