کۆمپانیایەکی ژاپۆنی بەهۆی گۆڵپارێزی سویسراوە ملیۆنان یورۆی بەدەستهێناوە

ئاست بەرزی یان سۆمێری گۆڵپاریزی هەڵبژاردەی سویسرا لە یورۆی 2020 و ڕەتکردنەوەی لێدانە یەکلاکەرەوەکان، قازانجی دارایی بە کۆمپانیای “ڤیژن ئەپ”ی ژاپۆنی گەیاندووە.

یان سۆمێر لە مەشقە ئامادەکارییەکان بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی ئیسپانیا لە جامی نەتەوەکانی ئەوروپا بە جۆرە چاویلکەیەکی ڕەشەوە دەرکەوت، زۆرینەی هەواداران و شارەزایانی بواری تۆپی پێ پێیانوابوو، چاویلکەکە بۆ پاراستنی چاوی گۆڵپارێزەکەیە لە تیشکی خۆر.

پاش ماوەیەک میدیاکان ئاشکرایانکرد، چاویلکەکەی سۆمێر بۆ پاراستن نەبووە لە تیشکی خۆر، بەڵکو بەرهەمێکی کۆمپانیای (ڤیژن ئەپ)ی ژاپۆنییە و بە شێوەی ئەلیکترۆنی کاردەکات بۆ بەهێزکردنی سەرنجی گۆڵپارێزان و باشترکردنی بارودۆخی چاو و مێشكی یاریزانان.

بەپێی سەرچاوەکان، چاویلکەکە تەکنەلۆژییە و تەنانەت گۆڵپارێزانی هەڵبژاردەی ئیسپانیاش بەکاریانهێناوە، وا لە گۆڵچی دەکات بە خێرایی باشترین بڕیار بدات بۆ ڕەتکردنەوەی تۆپەکان لەکاتی لێدانی یەکلاکەرەوە یاخود ڕاستەوخۆ، بەڵام دەرکەوتنی ئەم بابەتە لەگەڵ یان سۆمێر بابەتێکی کاربۆکراو نەبووە، بەڵکو بە ڕێکەوت ئەو وێنەیەی گۆڵپارێزەکە بڵاوبووەتەوە، بەهۆیەوە هەزاران گۆڵپارێزی جیهانی داوای هەمان چاویلکەیان لە کۆمپانیا تەکنەلۆژییە ژاپۆنییەکە کردووە.

بابەتی پێشتر

گەورەیەکی ئینگلتەرا بۆندی پێشکەشی عەوار کردووە

بابەتی دواتر

مەسرور بارزانی: پێویستە پەیوەندیی نێوان حکومەت و پەرلەمان لەسەر بنەمای ڕێز بێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share