ڕیاڵ مەدرید پێگەی کارڤاخال بە “موشەکەکەی لەندەن” پڕدەکاتەوە

یانەی ڕیاڵ مەدرید پلانی داڕشتووە ئۆفەرێکی دارایی گەورە بۆ گواستنەوەی ڕیس جەیمس، بەرگریکاری یانەی چێڵسی پێشکەشبکات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی “سپۆرتس کیدا”، ئاست نزمیی دانی کارڤاخال ئیدارەی ڕیاڵ مەدریدی ناچارکردووە 2023 بیر لە کڕینی جێگرەوەیەک بکاتەوە.

ئەندامانی ئەنجوومەنی کارگێڕی یانەکە هاوشانی فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆک پێیانوابووە، ڕیس جەیمس باشترین بژاردەیە.

گرێبەستی جەیمس لەگەڵ چێڵسی تاوەکو 2028 درێژە دەکێشێت، یانەی شاهانە ناچارە بڕی (102) ملیۆن یورۆ لەپێناو شکاندنی گرێبەستەکەیدا پێشکەش بکات، بە ئەگەرێکی زۆریشەوە چێڵسی بەهۆی ڕێساکانی “یاریی خاوێن”ەوە ڕەزامەندی نیشاندەدات.

جەیمس تەمەنی (23) ساڵە و لە پێگەی بەرگریکردن لە باڵی ڕاست یاریدەکات، تاوەکو ئێستا (143) یاری بۆ “بلوزی لەندەن” کردووە، لەو ماوەیەدا (11) گۆڵ و (20) ئەسیستی کردووە.

بابەتی پێشتر

چیفرین بە سەرۆکی (یوێفا) دەستنیشانکرایەوە

بابەتی دواتر

جۆرە ترشێك قەدەغەكرا.. لیمەندۆزی و رەنگ لە درو‌ستكردنیدا بەكارهێنراوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share