(ڤیدیۆ) یونایتدی ڕانیک بردنەوەی تۆمارکرد و تۆتنهام پلەیەک سەرکەوت

یانەی مانچستەر یونایتد لە ئۆڵدترافۆرد ڕووبەڕووی یانەی کریستاڵ پاڵاس بووەوە، یارییەکە بە بردنەوەی یونایتد کۆتاییهات.

ئەمڕۆ یەکشەممە، لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی 15ی خولی نایابی ئینگلتەرا، یانەی مانچستەر یونایتد لە ئۆڵدترافۆرد بەسەرپەرشتی ڕاڵف ڕانیک میوانداریی یانەی کریستاڵ پاڵاسی کرد، یارییەکە بە ئەنجامی گۆڵێكی بێبەرامبەر لەبەرژەوەندیی شەیتانە سوورەکان کۆتاییهات.

گۆڵەکەی “ڕێد دێڤڵز” لە خولەکی 78 لەلایەن فرێدەوە تۆمارکرا.

لە یارییەکی بەهێزی دیکەدا، یانەی تۆتنهام هۆتسپێرز لەیاریگای خۆیدا بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێوەڵام بردنەوەی بەرامبەر نۆرویچ سیتی تۆمارکرد.

گۆڵەکان لە خولەکەکانی 10، 67، 77 لەلایەن لوکاس مۆرا، داڤینسۆن سانچێز، هیۆنگ مین سۆنەوە تۆمارکران.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکان، مانچستەر یونایتد بەکۆکردنەوەی 24 خاڵ و بەشێوەیەکی کاتی بۆ پلەی شەشەمی ڕیزبەندیی پریمەرلیگ سەرکەوت، هەروەها یانەی تۆتنهام بەکۆکردنەوەی 25 خاڵ لە پلەی پێنجەمدا جێگیربوو.

بابەتی پێشتر

کارپێکردنی مۆلیدە ئەهلییەکان لە سلێمانی گۆڕانکاری بەسەرداهات

بابەتی دواتر

سوپای هیندستان 13 کەسی مەدەنی خۆی بە هەڵە کوشت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share