کریستیانۆ پەشیمانە و دانی بە ڕاستییەکی تاڵدا ناوە

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەفسانەی زیندووی یانەی مانچستەر یونایتد، هەستدەکات لەڕووی جەستەییەوە وەک پێشوو نەماوە و بیر لە بەجێهێشتنی یانە سوورە زەبەلاحەکەی ئینگلتەرا دەکاتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “زە سەن”ی بەریتانی، کریستیانۆ تەمەنی گەیشتووەتە 37 ساڵ و جەستەی هاوشێوەی سەردەمی پێشوو کارناکات، ئەو ڕاستییەشی بە چەند هاوڕێیەکی لە ژووری جلگۆڕینەکانی یونایتد وتووە، سەرەڕای ئەوەی کەسایەتییەکی سەرسەختە و لەڕووی بابەتە جەستەییەکانەوە هەرگیز سازش لەسەر پیربوونی ناکات.

سەرچاوەکە نووسیویەتی، دۆنی پۆرتوگال بیر لە بەجێهێشتنی مانچستەر یونایتد دەکاتەوە، ئەگەر لە داهاتوودا ڕاهێنەرێکی دیکە پەیوەندییان پێوەنەکات، ئەو ڕاهێنەرەش سەرکەوتوو نەبێت لە گونجاندنی بەپێی تەمەن و ئەزموونەکەی.

لە دوایین پێنج ڕووبەڕووبوونەوەی مانچستەر یونایتد-دا، کریستیانۆ هیچ گۆڵێکی تۆمارنەکردووە، کە ئەوەش لە ساڵی 2010ـەوە بەسەرینەهاتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئالڤارێز کێیە؟ گواردیۆلا لە کڕینی هێرشبەرێک نزیکبووەتەوە       

یانەی مانچستەر سیتی-ی ئینگلیزی لە کڕینی هێرشبەرێکی ناوازەی یانەی ڕیڤەرپلەیت نزیکبووەتەوە، ڕۆژنامەنووسێکیش دانوستاندنەکان پشتڕاستدەکاتەوە. ڕۆژنامەنووسی ناوداری ئیتاڵیا و…
Total
0
Share