دیالە.. هۆشداری دەدرێت لەوەی گازی كلۆر كارەسات بقەومێنێت

24073228

نووسینگەی مافی مرۆڤ لە دیالە هۆشداری دەدات لەوەی بەهۆی لێچوونی گازی كلۆر لە وێستگەكانی پاڵاوتنی ئاو، كارەساتی مرۆیی ڕوبدات.

ئەمڕۆ دووشەممە 12ی تشرینی دووەم، نووسینگەی مافی مرۆڤ لە دیالە ڕایگەیاند، “چەندین جار ڕوداوی لێچوونی گازی كلۆر، لە بوتڵەكانی ناو پاڵاوتگەكانی ئاودا ڕویداوە و ئەوەش مەترسیدارە بۆ تەندروستی و ژیانی دانیشتووان.”
سەڵاح مەهدی بەڕێوبەری نووسینگەكە لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانییدا وتی، “زۆربەی وێستگەكانی پاڵاوتنی ئاو لە دیالە، لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا وەك پرۆژەی كاتی دروستكراون بۆ دابینكردنی ئاو بۆ هاوڵاتییان، تەمەنی ئەو وێستگانە كۆتایی پێهاتووە و بە بەردەوامیی پێویستییان بە چاككردنەوەیە، بەڵام بەهۆی قەیرانی داراییەوە ناتوانرێت چاكبكرێنەوە.”
بە گوتەی بەڕێوبەری نووسینگەی مافی مرۆڤ لە دیالە، كۆنی و خراپبوونی وێستگەكان وایكردووە زۆرێك لە بوتڵەكانی گازی كلۆر دووچاری داخوران و لێچوون ببن، ئەوەش دانیشتووانی پارێزگاكە دەخاتە مەترسییەوە، “چونكە لە چەند مانگی ڕابردوودا چەندین هاوڵاتی بەهۆی لێچوونی كلۆرەوە بووراونەتەوە، لەم ڕۆژانەشدا دوو كارمەندی یەكێك لە وێستگەكان بە هەمان هۆكار بووراونەتەوە.”
بابەتی پێشتر

گەنجێكی دهۆکی لە سنووری نێوان تورکیا-یۆنان گیانی لەدەستدا

بابەتی دواتر

سبەی شاندێكی وەزارەتی پێشمەرگە سەردانی بەغداد دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share