كۆریای باكوور سیستمێكی بەرگریی هاوشێوەی (ئێس-400) نمایشدەكات

كۆریای باكوور سیستمێكی بەرگریی ئاسمانیی هاوشێوەی سیستمی (ئێس-400)ی ڕوسی نمایشكرد، لەمیانەی ئەو نمایشە سەربازییەی شەممەی ڕابردوو بەبۆنەی یادی 75 ساڵەی دامەزراندنی پارتی كرێكارانی وڵاتەكەی ئەنجامیدا.

بەپێی ئاژانسی (MilitaryWatch)ی سەربازی، سیستمە بەرگرییە ئاسمانییە دوورمەودا نوێیەكە كە زۆر لە سیستمی (ئێس-400) دەچێت، یەكێكە لە هەنگاوە نوێیەكانی پڕچەككردن لە كۆریای باكوور.

لەگەڵ سیستمە نوێیەكەدا، ڕاداری گوازراوە نمایشكرا، بەڵام نەزانراوە ئایا سیستمە كۆرییەكە ڕاداری دەرەكی بەكاردەهێنێت لە ناوچە جیاوازەكاندا، وەك ئەوەی ئێس-400 دەیكات، یان بە سیستمێكی ئاشكراكردنی پێوەری ساكارتر كاردەكات وەك پاتریۆتی ئەمریكی.

بەپێی پێشبینییەكان سیستمە نوێیەكەی كۆریا مەوداكەی 250 كیلۆمەترە.

لای خۆیەوە تەلەفزیۆنی كۆریای باكوور لە دیمەنێكی ڤیدیۆییدا موشەكێكی بالیستی كیشوەربڕی نیشاندا، كە بۆ یەكەمجار ئەو وڵاتە موشەكی لەو جۆرە لە نمایشە سەربازییەكانیدا بخاتەڕوو لە ساڵی 2018ەوە.

بابەتی پێشتر

كۆریای باشوور لەسەر 'مردن'ی بەڕێوبەری كۆمپانیای دایۆ هاتەدەنگ

بابەتی دواتر

لە ڕوداوێكی تەقەكردندا لە ڕوسیا 4 كەس كوژران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share