ڤیدیۆ.. خۆپیشاندەرانی کەربەلا بەشێک لە کونسوڵخانەی ئێرانیان سوتاند

دوای گردبوونەوە و خۆپیشاندان دژی کوشتنی یەکێک لە چالاکوانەکانی خۆپیشاندەرانی پێشوو لە کەربەلا، بەشێک لە کونسوڵخانەی ئێران لەو پارێزگایە سوتێندرا.

خۆپیشاندەران لە بەشێک لە شارەکانی عێراق دژی کوشتنی (ئیهاب وەزنی) چالاکوانی مەدەنی لە کەربەلا خۆپیشاندانیان کرد و دروشمیان دژی بکەرانی ئەو تیرۆرە وتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، ٩ی ئایار، لەلایەن چەند چەکدارێکەوە بە ماتۆڕسکیل ئیهاب جەواد وەزنی، چالاکوانی خۆپێشاندانەکانی تشرین کوژرا، بەشێک لە خۆپیشاندەران ئەو تیرۆرە وەک زنجیرەیەک دەبینن کە دەستی تۆمەت بۆ چەکدارەکانی نزیک لە حەشدی شەعبیش ڕادەکێشرێت.

میدیا عێراقییەکان لەزاری سەرچاوە ئەمنییەکانی کەربەلاوە بڵاویانکردەوە، ئیهاب جەواد چالاکوانی مەدەنی و یەکێک لە ڕێکخەرانی خۆپیشاندانەکانی کەربەلا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەبەردەم ماڵەکەی خۆیدا لەلایەن دوو کەسی چەکدارەوە کوژراوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو دوو کەسە ماتۆڕسکیلیان پێبووە و تاوانەكەیان بە دەمانچە ئەنجامداوە، لە بەردەم ماڵەکەی خۆیدا تەقەیان لێکردووە و کوشتوویانە.

لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی 2019 خۆپیشاندانی ناڕەزایی لە شارەکانی عێراق دژی حکومەت و گەندەڵی و بێکاری و خراپیی گوزەرانی خەڵک دەستیپێکرد، توندوتیژی كەوتەوە و ژمارەیەكی زۆر خۆپیشاندەر بوونە قوربانی، فشارەكان بوونە هۆی  دەستلەكاركێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق.

بابەتی پێشتر

بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە پیاوێک لە شێخان کوژرا

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) میلان یاری لوتکەی لە یوڤی بردەوە و گەڕایەوە پلەی سێیەم

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حەلبووسی و كازمی كۆبوونەوە

سەرۆك وەزیران و سەرۆكی پەرلەمانی عێراق جەختیان لە چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی وڵات و پێویستی دەربازبوون لە قەیرانەكان كردەوە.…
Total
0
Share