نەبەرد عومەر: 27 ئامێر کێشەیان بۆ دروستبوو دەستبەجێ چارەسەرکران

نەبەرد عومەر ئاشکرایدەکات، چەند ئامێرێک کێشەیان هەبوو، بەڵام هەرزوو کارمەندانی کۆمسیۆن کێشەکانیان چارەسەرکرد.

نەبەرد عومەر، بەرپرسی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە کۆی پێنج هەزار و 999 ئامێر، نزیکەی 27 ئامێرمان کێشەی هەبووە و هەموویان دەستبەجێ چارەسەرکراون و کێشەکان گەورەنەبوون.

وتیشی، لە کۆمسیۆن 22 هەزار کارمەندمان هەیە هەموویان راهێنانیان پێکراوە، هەر کێشەیەک رووبدات دەستبەجێ چارەسەردەکرێت.

لەبارەی گواستنەوە و ئاسایشی داتاکانەوە ئاماژەی بەوەکرد، لیژنەی باڵای ئەمنیی عێراق هەموو ئامادەکارییەکی ئەنجامداوە کە پاش کاتژمێر شەشی ئێوارە، لە رێگەی سیستمی RTSەوە داتا و زانیارییەکان لە رێگەی مانگە دەستکردەکانەوە دەنێردرێت، پاشان داتاکان دەخرێتە سەر فلاشێک و لە رێگەی فڕۆکەخانەکانی سلێمانی و هەولێرەوە دەنێردرێت بۆ بەغداد.

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رۆژنامەی شەرقولئەوسەت: بەهۆی بەردەوامی ناكۆكییەكان ئەنجومەنی نوێنەران کۆنابێتەوە

رۆژنامەی شەرقولئەوسەت بڵاویکردەوە، لەگەڵ درێژكردنەوەی وەرزی یاسادانان بەهۆی ناکۆکییە سیاسییەکانەوە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تائێستا نەیتوانیووە دانیشتنەكانی دەستپێدەكاتەوە. شەرقولئەوسەت…
زیاتر ببینە

د. سەباح هەورامی: خزمەتگوزارییە تەندروستییەکانی سلێمانی لە هەموو پارێزگاکانی دیکە باشترە

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، خزمەتگوزارییە تەندروستییەکانی سلێمانی لە هەموو پارێزگاکانی دیکەی عێراق (جگە لە بەغداد) باشترە. د.…
Total
0
Share