پەرلەمانتارێك: لەسەر پۆستی سەرۆك وەزیرانی داهاتوو شەڕ لەنێو شیعەكان دروستدەبێت

سەرۆكی فراكسیۆنێكی شیعەكان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، لەسەر پۆستی سەرۆک وەزیرانی داهاتووی عێراق، لەنێو شیعەکان دەبێتە شەڕ.

فازڵ فەتلاوی، سەرۆكی كوتلەی سادقون لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاندووە، ئەو لایەنە سیاسییە شیعانەی هێزی چەكداریان هەیە، مەترسیی ئەوەیان هەیە دوای هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەران، لەسەر پۆستی سەرۆك وەزیران ببێتە شەڕیان.

ئاماژەی بەوەشكردووە، زۆربەی لایەنە شیعەكان دەیانەوێت پۆستی سەرۆك وەزیران لای خۆیان بێت.

سەرۆكی فراكسیۆنی سادیقون، لە ئەنجومەنی نوێنەران پێشی وایە، لە ئێستاوە ئاماژەکانی دروستبوونی شەڕ لەسەر پۆستی سەرۆک وەزیرانی داهاتووی عێراق دەستیپێکردووە.

بڕیارە 10ی ئۆكتۆبەری ئەمساڵ هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەنجامبدرێت، لایەنە شیعەکانیش لەئێستاوە كێبڕكێی بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆك وەزیرانیان دەستپێكردووە، كە بەركەوتەی شیعەكانە و باڵاترین پۆستی عێراقە.

بابەتی پێشتر

دوای تێپەڕبوونی 11 ساڵ، گۆڕی 5 لەسێدارەدراوی کورد دیارنییە

بابەتی دواتر

بەهۆی تەقینەوەی مینێکەوە گەنجێکی 29 ساڵ گیانی لە دەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چێوەی هەماهەنگی كۆدەبێتەوە.. هەڵوێستی خۆی لەبارەی هەڵبژاردنی پێشوەختە و پێكهێنانی حكومەت ڕادەگەیەنێت

سبەینێ سەركردەكانی چێوەی هەماهەنگیی شیعەكان كۆدەبنەوە و هەڵوێستی خۆیان لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە و پێكهێنانی…
Total
0
Share