ڕافینیا بڕیاریداوە و چاڤی ڕازی نییە

ڕافینیای بەڕازیلی و یاریزانی یانەی بەرشلۆنە، بڕیاریداوە لە مێرکاتۆی هاوینی 2023 ڕوو لە یانەیەکی دیکە بکات.

ڕۆژنامەی “سپۆرت”ی کەتەلۆنی لەو بارەیەوە نووسیویەتی، یاریزانەکە ترسی لەوەیە وەرزی داهاتوو چانسی یاریکردنی پێنەدرێت، ئەوەش کاریگەری لەسەر ئاست و پێگەکەی لە هەڵبژاردەی بەڕازیل دروستدەکات.

چاڤی لەم وەرزەدا عوسمان دێمبیلی بە بژاردەی یەکەم لەقەڵەمداوە، لە ئەگەری گەڕانەوەی لیۆ مێسی-دا، یاریزانەکەی “سێلیساو” هیچ چانسێکی یاریکردنی نامێنێت.

سێ یانەی گەورە گرێبەستیان پێشکەشی ڕافینیا کردووە، کە پێکهاتوون لە ئارسیناڵ، نیوکاسڵ، چێڵسی.

“سپۆرت” جەختی لەوە کردووەتەوە، لێپرسراوی کارەکانی ڕافینیا لەگەڵ هەرسێ یانەکە دانوستاندنی کردووە و گرێبەستی گەورەتریشیان لە بەرشلۆنە پێشکەکردووە، لە کاتێکدا چاڤی هێرناندێزی ڕاهێنەری بارسا قایل نییە بە ڕۆیشتنی یاریزانەکە.

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی نوێنەران رۆژی نیشتمانیی عێراق دیاریدەكات

بابەتی دواتر

نێیمار چۆڵی ناکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share