چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو ئاگرین دەبێت

خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا لە وەرزی داهاتوودا (2023/24) ئاگرین دەبێت، ئەگەر هەیە گەورەکان لە قۆناغی کۆمەڵەکانەوە ڕووبەڕووببنەوە.

پاڵپشت بەو ئەنجامانەی لەم وەرزەدا تۆمارکراون، لە تیروپشکی چامپیۆنزلیگی 2023/24 یانەکانی مان سیتی، ئیشبیلیە، بایرن میونشن، پاریس سان جێرمان، بەرشلۆنە، بەنفیکا، ناپۆلی، فاینۆرد دەکەونە خانەی یەکەمەوە، کە خانەی پاڵەوانانە.

یانەکانی ڕیاڵ مەدرید، مان یونایتد، ئینتەر میلان، دۆرتمۆند، ئەتلەتیکۆ مەدرید، لایپزیک، پۆرتۆ، ئارسیناڵ دەکەونە خانەی دووەمەوە.

خانەی سێیەمیش پێکدێت لە، شاختار، ڕێدبوڵ سالزبۆرگ، میلان، لازیۆ، سرڤینیا زڤیزدا، هەروەها چانس هەیە یانەکانی ڕیاڵ سۆسیداد، سێڵتیک، نیوکاسڵ لە نێوان ئەم خانەیە و خانەی چوارەمدا بن.

لە خانەی چوارەمیشدا پێگەی یانەکانی یونیەن بەرلین و لێنس مسۆگەرە.

بەگوێرەی خشتەی دابەشبوونی یانەکان، ئەرکی یانە گەورەکانی خانەی یەکەم ئاسان نابێت، ڕەنگە زیاتر لە سێ یانەی بەهێز بکەونە یەک کۆمەڵەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئیتاڵیا بە سێ گۆڵ سێ خاڵی لە سویسرا داماڵی و پەیامێکی ئاڕاستەی گەورەکانی دیکە کرد

ئەمشەو، چوارشەممە لە چوارچێوەی یارییەکانی گەڕی دووەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی یورۆی 2020، ڕوبەڕوبوونەوەی نێوان هەڵبژاردەکانی ئیتاڵیا و سویسرا ئەنجامدرا،…
Total
0
Share