خشتە و کاتی یارییەکانی ئەمڕۆ، یەکشەممە بە کاتی هەرێمی کوردستان

خشته‌ و کاتی یارییه‌کانی ئه‌مڕۆ به‌ کاتی هه‌رێمی کوردستان

ئەمڕۆ، یەکشەممە خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپا بەردەوامییان دەبێت و چەندین یاری بەهێز ئەنجامدەدرێن.

لە ئینگلتەرا چالاکییەکانی خولی نایابی ئینگلیزی (هەفتەی 35) بەردەوامی دەبێت، لە گرنگترین یارییدا یانەی ئەستۆن ڤێلا لە ڤێلا پارک میوانداری مانچستەر یونایتد دەکات، هەروەها ئارسیناڵ لە یاریگای خۆیدا ڕوبەڕووی وێست برۆمیچ دەبێتەوە.

خولی پلە یەکی ئیسپانیا بەهەمان شێوە بەردەوامی دەبێت و یارییەکانی هەفتەی 35 ئەنجامدەدرێن، ڕوبەڕووبوونەوەی لوتکەی نێوان ڕیاڵ مەدرید و ئیشبیلیە ململانێکانی وەرزی 2020/2021 دەگەیەنێتە ئاستێکی باڵاتر، بردنەوەی شاهانە لەم یارییەدا دەیانگەڕێنێتەوە لوتکەی خولەکە.

لە خولی پلە یەکی ئیتاڵیاش، یاری لوتکە لەنێوان یانەکانی یوڤانتۆس و میلان لە “یوڤی ئارینا” ئەنجامدەدرێت، ئەنجامی ڕوبەڕووبوونەوەکە کاریگەری لە ڕیزبەندی یانەکاندا دروستدەکات و جەمسەرێکیان دەتوانێت خۆی لە بەشداریکردن لە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو نزیکبکاتەوە.

خولەکانی ئەڵمانیا و فەرەنسا هاوشێوەی خولەکانی دیکە بەردەوام دەبن، لە فەرەنسا یانەی پاریس سان جێرمان ڕوبەڕووی ستاد ڕینس دەبێتەوە.

 

پریمەرلیگ (هەفتەی 35)

وڵڤەرهامپتن – برایتۆن (2:00)

ئەستۆن ڤێلا – مانچستەر یونایتد (4:05)

وێستهام – ئێڤەرتۆن (6:30)

ئارسیناڵ – وێست برۆمیچ (9:00)

 

لالیگا (هەفتەی 35)

خیتافێ – ئیبار (3:00)

ڤالێنسیا – بەلەد وەلید (5:15)

ڤیاڕیاڵ – سێلتا ڤیگۆ (7:30)

ڕیاڵ مەدرید – ئیشبیلیە (10:00)

 

کالچیۆ (هەفتەی 35)

جێنەوا – ساسولۆ (1:30)

پارما – ئاتالانتا (4:00)

هیلاس ڤیرۆنا – تۆرینۆ

بینیڤێنتۆ – کالیەری

ڕۆما – کرۆتۆنی (7:00)

یوڤانتۆس – میلان (9:45)

 

لیگا 1 (هەفتەی 36)

سانت ئیتیان – مارسیلیا (2:00)

میتز – نیم ئۆڵۆمپیکۆ (4:00)

ئینجێ – دیجۆن (4:00)

ستراسبۆرگ – مۆنتیپیلێ (4:00)

نیس – ستاد بریست (4:00)

ستاد ڕیمس – مۆناکۆ (6:05)

ستاد ڕینس – پاریس سان جێرمان (10:00)

 

بوندس لیگ (هەفتەی 32)

کولن – فرایبۆرگ (2:30)

ئینتراخت فرانکفۆرت – ماینز (4:30)

هێرتا بەرلین – ئەرمینیا بیلیفێلد (7:00)

بابەتی پێشتر

دژە تیرۆر: بەهەموو شێوەیەک بەشداربوونمان لە تیرۆرکردنی قاسم سولەیمانی ڕەتدەکەینەوە

بابەتی دواتر

ڕیاڵ مەدرید نیشانەی لە داواکراوێکی بەرشلۆنە گرتووەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مێسی دەچێتە چ یانەیەکەوە؟

لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی بۆ ماوەى چوار مانگ لەگەڵ ئینتەرمەیامی یاریی ناکات، بۆیە دەنگۆی ڕۆیشتنی بەخواستن لەئارادایە. بەرشلۆنە ئامادەیە…
Total
0
Share