(ڤیدیۆ) دۆرتمۆند، بایرن میونشنی بۆ نۆیەمجار لەسەریەک کردە پاڵەوانی بوندس لیگ

ئەمڕۆ، شەممە ڕوبەڕوبوونەوەیەکی گرنگی هەفتەی 32ی خولی پلە یەکی ئەڵمانیا ئەنجامدرا، یانەی بوروسیا دۆرتمۆند بردنەوەی بەرانبەر لایپزیک تۆمارکرد.

لە سیگناڵ ئیدونا پارک یانەی بوروسیا دۆرتمۆند میوانداری یانەی لایپزیکی دووەمی ڕیزبەندی بوندس لیگی کرد و ئەستێرەکانی ڤیستیڤالین بەرامبەر ڕۆژهەڵاتییەکانی ئەڵمانیا (3-2) بردنەوەیان تۆمارکرد.

گۆڵەکانی دۆرتمۆند لە خولەکەکانی حەوت و 51 و 86 لەلایەن مارکۆ ڕۆیس و جادۆن سانچۆ (دوو گۆڵ)، گۆڵەکانی لایپزیک لە  خولەکەکانی 63 و 77 لەلایەن لوکاس کلوستەرمان و دانی ئۆلمۆوە تۆمارکران.

سەرەڕای ئەوەی ئەستێرەکانی ڕۆژهەڵاتی ئەڵمانیا هەوڵی زۆریاندا بە گوشاری توند ئەنجامەکە ئەنجامەکە هاوتا بکەنەوە و هیواکانیان بۆ چنینەوەی نازناوی بوندس لیگ بگەڕێننەوە، بەڵام سەرکەوتو نەبوون و ئەنجامەکە لەو ئاستەدا وەستایەوە و (2-1) لە بەرژەوەندی زەردپۆشەکان کۆتاییهات.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، یانەی بوروسیا دۆرتمۆند بە 58 خاڵەوە لە پلەی پێنجەمەوە بۆ چوارەم بازیدا و لایپزیک بە 64 خاڵەوە لە پلەی دووەمدا جێگیربوو، بەڵام ئەنجامەکە یانەی بایرن میونشنی بە 71 خاڵەوە بۆ جاری نۆیەم لەسەریەک کردە پاڵەوانی ئەم وەرزەی خولی ئەڵمانیا.

یانەی لایپزیک بە 64 خاڵەوە ئەگەرچی دوو یاریی کۆتایی بوندس لیگ بباتەوە، ژمارەی خاڵەکانی دەگاتە 70 خاڵ، لە کاتێکدا یانەی بایرن میونشن بەر لە ئەنجامدانی سێ یاریی کۆتایی خولەکە خاوەنی 71 خاڵە.

بابەتی پێشتر

دادگای پێداچوونەوە: بڕیاری سزادراوانی بادینان هێشتا پله‌ی كۆتایی وه‌رنه‌گرتووه‌

بابەتی دواتر

عێراق سەركۆنەی هێرشی سەربازانی ئیسرائیل بۆ سەر فەڵەستینییەكان دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share