ئیریکسن بەناچارییەوە ڕوودەکاتە هۆڵەندا

ئەستێرەی هێڵی ناوەندی دانیمارک و یانەی ئینتەر میلان، ئامادەیە بۆند لەگەڵ یانەی ئەیاکس ئەمستەردامی هۆڵەندی واژووبکات.

ڕۆژنامەی “کۆرێری دێلۆ سپۆرت”ی ئیتاڵی بڵاویکردووەتەوە، کریستیان ئیریکسن-ی تەمەن 29 ساڵ ئامادەیی دەربڕیوە ئینتەر میلان بەجێبهێڵێت و لەگەڵ بەرپرسانی یانەیەکی هۆڵەندی، بەتایبەت یانەی ئەیاکس ئەمستەردام دەست بە دانوستاندن بکات.

ئیریسکن لە یورۆی 2020 بەهۆی جەڵتەی دڵەوە نزیکبوو گیان لەدەستبدات، لەئێستادا و دوای چاودێریی پزیشکان، ئامێری ڕیکخستنەوەی لێدانی دڵی بۆ دانراوە، بەکارهێنانی ئەم جۆرە ئامێرەش بۆ یاریزانان لە ئیتاڵیا قەدەغەیە، بۆیە ناچاردەبێت بۆندەکەی هەڵبوەشێنێتەوە و ڕوو لە خول و وڵاتی هۆڵەندا بکات، بەوپێیەی لەو وڵاتە یاریکردن بەو جۆرە ڕێگەپێدراوە.

یەکێک لەو یاریزانانەی هاوشێوەی ئیریکسنە و ڕێگەی یاریکردنی پێدراوە، دالی بلێند-ی هۆڵەندییە، کە لە یانەی ئەیاکس ئەمستەردام یاریدەکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) سیتی دوو خاڵی له‌ده‌ستدا و لووتکه‌ی بۆ ئارسیناڵ چۆڵکرد

ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌، یارییه‌کانی هه‌فته‌ی شه‌شه‌می خولی نایابی ئینگلیزی ئه‌نجامدران، یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی یه‌کسانبوونی تۆمارکرد.…
Total
0
Share