سبەی ژمارەیەك هاوڵاتیی دیكەی عێراقی لە هیندستان دەگەڕێندرێنەوە

بڕیارە سبەی گەشتێکی دیکەی گەڕاندنەوەی ئەو هاوڵاتییە عێراقییانەی لە هیندستان گیریانخواردووە، ئەنجام بدرێت و زیاتر لە 300 كەس بگەڕێندرێنەوە.

بەپێی ئەو خشتەیەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەغداد بڵاویكردووەتەوە، سبەی یەكشەممە كاتژمێر 7ی ئێوارە، فڕۆكەیەك لە فڕۆكەخانەكە دەنیشێتەوە و زیاتر لە 300 كەسی تێدا دەبێت، كە سەرجەمیان لەهیندستانەوە دەگەڕێنرێنەوە.

هاوكات وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕایگەیاندووە، ئەو هاوڵاتییانەی دەگەڕێندرێنەوە، پشكنینی كۆرۆنایان بۆ دەكرێت و 14 ڕۆژیش كەرەنتین دەكرێن.

باسیلەوەشكردووە، بەپێی ڕێنماییەكان، هەموو هاوڵاتییەک بەر لە گەشتکردن، دەبێت پشکنینی کۆرۆنای ئەنجامدابێت.

ئەوەش لەكاتێكدایە، لەگەڵ تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنای هیندی، نزیکەی هەزار و 300 هاوڵاتیی عێراقی لەو وڵاتە گیریانخواردووە، لە ڕۆژی 3ی ئەم مانگەدا 399 كەسیان لەلایەن حكومەتی عێراقەوە گەڕێندرانەوە، دوای پشكنینەكانیش دەرکەوت زیاتر لە 80 کەسیان هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنان.

بەڵام بەوتەی وەزارەتی تەندروستیی عێراق، ئەو كەسانە هەڵگری ڤایرۆسە كۆنەكەن، نەك كۆرۆنای هیندی.

بابەتی پێشتر

بەفەرمی.. پاریس تاوەکو 2025 کۆتایی بە زنجیرەی نێیمار هێنا

بابەتی دواتر

ئەم وەرزە بۆ ڕامۆس کۆتاییهات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق مووچەی مانگی پێنج دابەشدەكات

وەزارەتی دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، دەستكراوە بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئایاری خانەنشینانی شارستانی و سەربازی بە هەمان میكانیزمی مانگەكانی…
Total
0
Share