ئەم وەرزە بۆ ڕامۆس کۆتاییهات

یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی، لە ڕاگەیەندراوێکدا لە ماڵپەڕی فەرمییەوە پێکانی بەرگریکار و کاپیتانۆی یانە، سێرجیۆ ڕامۆسی ئاشکراکرد.

لە ڕاگەیەندراوی ستافی پزیشکی یانەی شاهانەدا هاتووە، ” لەلایەن خزمەتگوزاری تەندروستی یانەکەمانەوە کۆتا پشکنینەکان بۆ سێرجیۆ ڕامۆس، یاریزانی پێکهاتەی سەرەکی ئەنجامدرا و دەرکەوت کە دووچاری هەوکردنی بەستەری ماسولکەی سیمێمبرانۆسز بووە لە قاچی چەپیدا، بەوم هۆیەوە لە یاریکردن دادەبڕێت”.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی مارکا و ئەو ڕاگەیەندراوەی بڵاوکراوەتەوە، دیواری بەرگری مێرەنگی لە یاری داهاتووی یانەکەی بەرامبەر ئیشبیلیە ناتوانێت بەشداری بکات، نەک هەر ئەوە، بەڵکو لە کۆتا چوار ڕوبەڕووبوونەوەی وەرزی 2020/2021 بێەشدەبێت، کە پێکهاتوون لە روبەڕووبونەوەکانی ئیشبیلیە، غەڕناتە، ئەتلەتیک بلباو، ڤیاڕیاڵ، واتا ئەم وەرزە بۆ یاریزانەکەی مەدرید کۆتاییهاتووە.

ڕامۆس لەم وەرزەدا چەندینجار دووچاری پێکانی جەستەیی بووە، بەم هۆیەوە چەندین یاری لەدەستداوە و لە خولی پلە یەکی ئیسپانیا “لالیگا” تەنها 21 یاری ئەنجامداوە و چوار گۆڵی تۆمارکردووە.

بابەتی پێشتر

سبەی ژمارەیەك هاوڵاتیی دیكەی عێراقی لە هیندستان دەگەڕێندرێنەوە

بابەتی دواتر

هەرێمی كوردستان.. زیاتر لە هەزار توشبووی كۆرۆنا چاكبوونەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هالاند تاوەکو 2022 یاریناکات

هێرشبەری نەرویجی-ی یانەی بوروسیا دۆرتمۆند، ئێرلینگ هالاند تاوەکو سەرەتای ساڵی 2022 ناتوانێت بەشداریی هیچ یارییەک بکات. ڕۆژنامەی بێلد…
Total
0
Share