بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان هێرشكرایە سەر بنكەی عەین ئەسەد

بنكەی سەربازیی عەین ئەسەد

شەوی ڕابردوو، بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان، هێرشێك بۆسەر بنكەی عەین ئەسەدی ئاسمانی لە پارێزگای ئەنباری ڕۆژئاوای عێراق ئەنجامدرا.

بەپێی میدیا عێراقییەكان، پاش هێرشەكە، دەنگی ئاگاداركردنەوە بیستراوە و بنكەكە بەتەواوی داخراوە، دواتریش فڕۆكەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بە چڕی لە ئاسمانی ناوچەكە و نزیك بنكە سەربازییەكە بینراون.

هێرشەكە چەند كاتژمێرێك دوای ڕاگەیاندنی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بە ڕادەستكردنی كەلوپەلی سەربازیی بنكەكە بە هێزە عێراقییەكان ئەنجامدراوە، كە نرخەكەی بە نزیكەی 1.8 ملیۆن دۆلار دەخەمڵێندرێت.

بنكەی عەین ئەسەد، كە هێزەكانی ئەمریكا و عێراقی تێدایە، لە كاتێكی پێشتری هەفتەی ڕابردوو ڕوبەڕووی هێرشێكی موشەكی بووەوە، بێ ئەوەی هیچ زیانێكی لێبكەوێتەوە.

بابەتی پێشتر

شێخان.. بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە دوو هاوسەر کوژران

بابەتی دواتر

داوای ڕزگاركردنی منداڵانی كەمپی هۆل دەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری نەوتی عێراق: لەسەر میكانیزمی هەناردەكردنی نەوت رێككەوتن لەگەڵ هەرێمی كوردستان كراوە

وەزیری نەوتی عێراق رایدەگەیەنێت، بەم نزیكانە هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان دەستپێدەكاتەوە و دەشڵێت، “لەسەر میكانیزمی هەناردەكردنی نەوت رێككەوتن…
Total
0
Share