داوای ڕزگاركردنی منداڵانی كەمپی هۆل دەكرێت

ڕوسیا: پێویستە وڵاتان هاوڵاتیان و منداڵانی كەمپی هۆل بگەڕێننەوە فۆتۆ: ڕۆیتەرز

ڕوسیا داوا لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەكات ئەو منداڵانە ڕزگاربكەن، كە لەنێو كەمپی هۆل لە پارێزگای حەسەكە لە ڕۆژئاوای كوردستان هێڵدراونەتەوە.

گینادی كۆزمین، جێگری نوێنەری هەمیشەیی ڕوسیا لە نەتەوە یەكگرتووەكان، لەمیانەی دانیشتنێكی نافەرمیی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ڕۆژی هەینی وتی، “داوا لە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەكەین هەنگاوی كردەیی بنێت بۆ ڕزگاركردنی منداڵانی بێتاوان”.

ڕاشیگەیاند، “دەمانەوێت ئەوە بەبیربهێنینەوە، كە بەپێی یاسای نێودەوڵەتی، لەنێویشیاندا ڕێككەوتنی مافەكانی منداڵان، وڵاتان پابەندبن بە گەڕانەوەی هاوڵاتیانیان و گرتنەبەری هەنگاوی پێویست بۆ ڕێگری لەوەی منداڵەكانیان بە كەسانێكی بێڕەگەزنامە بمێننەوە”.

دوپاتیشیكردەوە، مۆسكۆ هەوڵەكانی چڕكردووەتەوە بۆ گەڕاندنەوەی منداڵانی ڕوس لەو وڵاتانەی ململانێی چەكدارییان تێدایە، ئەم ڕێوشوێنانە ئەو منداڵانەش دەگرێتەوە، كە چەكداركراون، یان باوك و دایكیان لە ڕیزی گروپە تیرۆرستییەكاندا چەكداركراون.

دیپلۆماتە ڕوسییەكە ڕونیشیكردەوە، سەرەڕای ڕێگرییەكانی پەیوەست بە پەتای كۆرۆنا، لەماوەی یەك ساڵی ڕابردوودا 145 منداڵ گەڕێندراونەتەوە ڕوسیا، لە ساڵی 2017شەوە 274 منداڵ گەڕێندراونەتەوە، كە تەمەنیان لە 16 ساڵ كەمترە، 122 منداڵیان لە عێراق و 152-یان لە سوریا بوون.

بەپێی ئامارەكانی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان، كەمپی هۆل تائێستا نزیكەی 60 هەزار كەس لەخۆدەگرێت، كە لەنێویاندا زیاتر لە 31 هەزار منداڵی خوار تەمەن 12 ساڵ هەن.

س: نۆڤۆستی + RT

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حەسەن ڕۆحانی: یەکپارچەیی و ئارامی عێراق ئەولەویەتی ئێرانە

سەرۆککۆماری ئێران لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، وڵاتەکەی هەمیشە ئەولەویەتیداوە بەوەی عێراق یەکپارچە بێت و ئارامبێت،…
زیاتر ببینە

عەبدولواحید محەمەد: داوامانكردووە زەوی و یەكەی نیشتەجێبوون بۆ مامۆستایان دابینبكرێت

لە ڕۆژی جیهانیی مامۆستایاندا، ڕێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان داوای دابینكردنی زەوی و یەكەی نیشتەجێبوون بۆ مامۆستایان دەكات، بەرپرسێكی…
Total
0
Share