ئیدارەی گەرمیان: لە ڕۆژانی جەژندا بەڕەچاوکردنی ڕێنماییەکان هاتوچۆ ئاسایی دەبێت

ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی ئیدارەی گەرمیان، ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند کە لەڕۆژانی جەژندا لە سنووری ئیدارەکەیان قەدەغەی هاتوچۆ نابێت، بە پابەندبوون بە ڕێنماییە تەندروستییەکانەوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا ئیدارەی گەرمیان ئاشکرایکرد، “لە ڕۆژانی جەژندا لیژنەکانی قائیمقامییەت چاودێریی بازاڕ و شوێنە گشتییەکان دەکەن بەمەبەستی جێبەجێکردنی ڕێکارەکانی خۆپارێزی”.

باسلەوەشکراوە، کە قەدەغەی هاتوچۆ لەنێوان پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لەڕێگەی ئیدارەی گەرمیانەوە دەمێنێتەوە و ڕێکارەکانی وەزارەتی ناوخۆ لەوبارەیەوە جێبەجێدەکرێت.

دەقی بڕیارەکانی ئیدارەی گەرمیان:

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کاروان ئەنوەر: هیچ وادەیەکمان دیارینەکردووە بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی وەرگرتنی زەوی لەلایەن ڕۆژنامەنووسان

کاروان ئەنوەر ڕایدەگەیەنێت، تا ئێستا 150 ڕۆژنامەنووس فۆڕمی وەرگرتنی زەویان پڕکردووەتەوە. کاروان ئەنوەر، سکرتێری لقی سلێمانیی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی…
Total
0
Share