رەفیق سابیر کۆچی دواییکرد

رەفیق سابیر، نووسەر و شاعیرێکی دیاری کورد کۆچی دواییکرد.

بەیانیی ئەمڕۆ، رەفیق سابیر، نووسەر و شاعیری گەورە کورد، لە تەمەنی 75 ساڵیدا لە نەخۆشخانەیەکی سوید کۆچی دواییکرد.

رەفیق سابیر، لەدایكبووی قەڵادزێیە، بڕوانامەی دکتۆرای لە فەلسەفەدا هەیە و خاوەنی قەسیدەی بەناوبانگی “بەتەنیا جێممەهێڵن”ە، كە بۆ هەڵەبجەی نوسیبوو.

هەروەها، ناوبراو یەکێکە لە ناوە هەرە دیار و درەوشاوەکانی شیعری نوێی کوردی، جگە لە کارە ئەدەبییەکانی، وەک رۆژنامەنووس، پێشمەرگە و شۆرشگێڕێک خزمەتی گەورەی بە پرسی کورد کردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەۆکی پەرلەمان: شەرمەزارییە لایەنی نەیاری هەرێم کەمتەرخەمیی خۆمان و نەبوونی دەستوورمان بیربخاتەوە

ڕێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان جەخت لە ئامادەکردنی ڕەشنووسی دەستوور دەکاتەوە وەک “زەرورەتێکی حەتمی” دەڵێت، “مایەی شەرمەزارییە چەندجارێک…
Total
0
Share