هەولێر.. لە پێشبڕکێیەکدا کەسێک سوتا

وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاند، کاتژمێر 1:00ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەهۆی پێشبڕکێی دوو ئۆتۆمبێلەوە لەسەر ڕێگای 150 مەتری، یەکێک لە شۆفێرەکان لەناو ئۆتۆمبێلەکەیدا سوتا.

فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر ڕووداوەکە بەم شێوەیە دەگێڕێتەوە، “دوو ئۆتۆمبێلی تایبەت لەجۆرەکانی پاسات و نیسان، پێشبڕکێیان کردووە، کاتێک گەیشتوونەتە کۆتایی بەشی یەکەمی تەواوکراوی شەقامی 150 مەتری، دواتر گەیشتوونەتە کۆمەڵێک پارچەی کۆنکریتی کە لە کۆتایی شەقامەکە دانراون بۆئەوەی شوفێران لە شەقام دەرنەچن، بەڵام ئەوان خۆیان بەوانیشدا کێشاوە، لەدەرەنجامی ڕووداوەکە شوفێری نیسانەکە هەر لەناو ئوتومبێلەکەی سوتاوە و  گیانیلەدەستدا، کە نزیکەی 100مەتر لەشەقام دوورکەوتبۆوە”.

بە وتەی فازڵ حاجی، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەی دیکەش زۆر بەسەختی بریندار بووە و “کۆتایی پێشبڕکێکە تەنها لە دەستدانی دوو گەنج و زیانێکی ماددی زۆر بوو”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وێنە.. گەڕاندنەوە و بەخاکسپاردنی تەرمی کۆچبەرێکی کورد کە لە بیلاڕوسیا ‏گیانیلەدەستدابوو

تەرمی كۆچبەرێكی گەنجی كورد لە بیلاڕوسیاوە گەڕێنرایەوە هەرێمی كوردستان، لە ‏شارەزوور بەخاكسپێردرا.‏ کاوە ئەنوەر، گەنجێکی دیکەی هەرێمی کوردستانە،…
زیاتر ببینە

سەرۆكی هەرێم داوا دەكات تاوانبارانی ڕوداوەكەی فەرحاتییە بە سزا بگەیەندرێن

نێچیرڤان بارزانی سەركۆنەی ڕوداوەكەی فەرحاتییەی پارێزگای سەڵاحەدین دەكات، هاوخەمی خۆشی بۆ كەسوكاری قوربانییەكان دەربڕی. لە ڕاگەیەندراوێكدا ئەمڕۆ یەكشەممە…
Total
0
Share