مەرجەکانی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری گۆڕانکاری بەسەردا دێت

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند گۆڕانکاری لە سیستەمی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری کراوە و پێویستی بە چەند بەڵگەنامەیەکە.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاویکردووەتەوە، “ئاگاداری هاوڵاتیانی خۆشویست دەکەین لە ئێستادا سیستەمی نوێی مۆڵەتی شۆفێری دەرهێنان و نوێکردنەوە پێویستی بە چەند بەڵگەنامەیەک هەیە لەوانەش: بەڵگەنامەی رەسەن (تەسکەرە، رەگەزنامە، کارتی زانیاری، کارتی نیشتیمانی)”.

ئاماژەی بەوەش کردووە، “بۆ نوسینی ناوەکەی بە زمانی ئینگلیزی پێویستی بە پاسپۆرتە ئەگەر پاسپۆرتی نەبوو، پێویستە ناوی خۆی بە دروستی نوسرابێت بە زمانی (ئینگلیزی)”.

باسی لەوەش کردووە، “بۆ تازەکردنەوەی مۆڵەت پێویستی بە مۆڵەتە کۆنەکە و پشکنینی چاو هەیە”.

ئاشکراشی کردووە، “پێوسیت ناکات هاوڵاتیی وێنەی پێبێت، چونکە راستەوخۆ وێنەکان لە بەشی مۆڵەت دەگیرێت و دەخرێتە سەر مۆڵەت جگە لەو بەڵگەنامانەی کە داوا کراوە بە کۆپی رەسەن”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. بڕیار رەشید: ئەو لایەنەی جێگیرکردنی گەڕاندنەوەی پاشەکەوتی مووچە دەکات بە دەستکەوتی خۆی ئەندامی لە لیژنەی دارایی نییە

د.بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، جێگیرکردنی گەڕاندنەوەی %10 ی پاشەکەوتی مووچە دەستکەوتی فراکسیۆنی یەکێتییە و ئەو…
زیاتر ببینە

بارانبارینی چەند رۆژی رابردوو قەرەبووی کورتهێنانی یەدەگی ئاوی لە عێراق کردووەتەوە

وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق رایگەیاند، بارانبارینی چەند رۆژی رابردووی ناوچەکانی هەرێمی کورستان کاریگەری ئەرێنی هەبووە لەسەر کەمکردنەوە و…
Total
0
Share