لە بەغدادەوە بڕیار لە بەرژەوەندیی مووچەخۆران درا

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، كۆبوونەوەی سەرۆكی فراكسیۆنەكان لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆتاییهات و هەمووان كۆكبوون كە هەمواری یاسای بودجە بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم بكرێت و دەشڵێت، “ئەو بڕگەیە هەمواربكرێـتەوە كاریگەری ئەرێنی لەسەر تەموویلی بودجە و ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەبێت”.

هەرێم كەمال ئاغا، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای رایگەیاند، ئەمشەو كۆبوونەوەی سەرۆكی فراكسیۆنەكانی نێو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئامادەبوونی سەرۆكی پەرلەمان و جێگرەكانی لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق بەڕێوەچوو.

وتیشی، “ئامادەبووانی كۆبوونەوەكە هاوڕابوون كە هەمواری یاسای بودجە بكرێت بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم بەو پێیەی دەبێتە هۆی زیادبوونی داهات بۆ عێراق ئەوەش كاریگەری ئەرێنی دەبێت بۆ تەموویلكردنی بودجە و ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بەجۆرێك كە بتوانرێت لە كۆبوونەوەی داهاتووی پەرلەماندا ئەو هەموارە تێپەڕێندرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی بەبۆنەی مەولودەوە: پەیامی مرۆڤدۆستانە و ئاشتیخوازانە بكەینە بنەمای كاركردن

سەرۆكی یەكێتی هیوادەخوازێت پەیامی مرۆڤدۆستانە و ئاشتیخوازانەی پەیامبەری ئیسلام بكرێتە بنەمای كاركردن. بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی…
Total
0
Share