د. یوسف محەمەد: ئەگەر هەرێم نەوت رادەست نەكات لە مانگەكانی داهاتوودا بەغداد مووچە نانێرێت

ئەندامێكی خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، هەمواری یاسای بودجە و دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم بەشێكی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغداد و كێشەی مووچە چارەسەردەكات.

د. یوسف محەمەد ئەندامی خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، هەندێك ئاماژەی ئەرێنی هەیە كە وادەكات لە داهاتوو كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغداد بە ئاسانی چارەسەربكرێت، بە تایبەت هەمواری یاسای بودجە و دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم بەشێكی كێشەكانی نێوان هەردوولا چارەسەردەكات.

وتیشی، ئەگەر نیوەی داهاتەكان بگەڕێتەوە و هەناردەی نەوت دەستپێبكاتەوە ئەو كات هەرێمی كوردستان بەشداردەبێت لە زیادكردنی داهاتی گشتی و كاریگەری لەسەر چارەسەركردنی كێشەكان دەبێت و لە پرسی بە بانكیكردنی مووچەشدا چاوەڕواندەكرێت ئەمساڵ ئەو پرسەش یەكلابكرێتەوە”.

راشیگەیاند، ئەگەر هەرێمی كوردستان پابەندی رادەستكردنی نەوت نەبێت لە رێگای سۆمۆوە ئەوا لە مانگەكانی داهاتوودا بەغداد مووچە نانێرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دژەتیرۆر و دەزگای هەواڵگریی نیشتیمانی تۆمەتبارێكی سپایکەر دەستگیردەکەن

هێزەكانی دژەتیرۆر و دەزگای هەواڵگریی نیشتیمانیی عێراق تۆمەتبارێكی تاوانی سپایکەر دەستگیردەکەن. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر رایگەیاند، پاڵپشت بە زانیاریی…
Total
0
Share