مۆریسۆن.. گەوهەرەکەی فێرگسۆن و دزی پێڵاوە وەرزشیەکان لە مانچستەر یونایتد

مۆریسۆن، لە دوای ئادو دین هاخ پەیوەندی بە هیچ یانەیەکی دیکەوە نەکردووە

ڕاڤێل مۆریسۆن، یاریزانی پێشووی یانەی مانچستەر یونایتد یەکێکبوو لە باشترین بەهرەدارەکانی بواری تۆپی پێ، یاریزانێک سێر ئەلێکس فێرگسۆنی ڕاهێنەری ئەفسانەیی شانازی پێوەدەکرد، بەڵام لە کۆتاییدا لە هیچ یانەیەک جێگەی نەبووەوە و دوای یاریکردن بۆ 11 یانە حاڵی حازر پەیوەندی بە هیچ یانەیەکەوە نەماوە.

چیرۆکی مۆریسۆن یەکێکە لە سەیروسەمەرەترین چیرۆکە تایبەتیەکانی یاریزانان، بەوپێیەی بەهرەیەکی ناوازەبوو و چاوەڕوانی زۆر زیاتری لێدەکرا، بەڵام لە ئێستادا تەمەنی 28 ساڵە و کۆتا یاری بۆ یانەی ئادو دن هاخی هۆڵەندی کردووە و هیچ یانەیەک ئامادەنییە بۆندی پێشکەشبکات.

سەرسوڕهێنەرەکەی فێرگسۆن

کاتێک تەمەنی 14 ساڵ بوو، فێرگسۆن دووپاتیکردەوە، کە دەبێتە ئەفسانەی بواری تۆپی پێ و ئەم بۆچوونەشی بەبێ ترس بە هەمووان ڕاگەیاندبوو تەنانەت یاریزانانی پێکهاتەکەشی.

ڕاهێنەرە سکۆتلەندیەکە سەرەتا لە پێکهاتەکانی لاوان دەستی بە هەڵکۆڵینی تواناکانی کرد و سێ یاری بۆ پێکهاتەی یەکەم ئەنجامدا، بەڵام لەناکاو و بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو ئاڕاستەی یانەی وێستهام یونایتد کرا، لەگەڵ هەڵبژاردەی لاوانی ئینگلتەراش ئاستێکی ناوازەی پێشکەشکرد و تاوەکو 2015 بەردەوامبوو.

مۆریسۆن لە وێستهامیش جێگەی نەبووە و بێبەرانبەر ڕوویکردە یانەی لازیۆ، لەم یانەیەش جێگیر نەبوو و دووبارە گەڕایەوە بۆ ئینگلتەرا و پاشان بە چەندین یانەی مەکسیک و سوید و کۆتاییەکەی لە هۆڵەندا و ئێستاش بەبێ یانە.

ساڵی 2009 میدیاکانی بەریتانیا مۆریسۆنیان بە “منداڵی موعجیزە” ناودەبرد.

مۆریسۆن لەگەڵ نەوەکانی سەردەمی نوێی یونایتد

سەیر لەوەدابوو، دوای چەندین ساڵ یاریکردن بۆ لاوانی ئینگلتەرا هەرگیز بۆ پێکهاتەی یەکەم بانگهێشتنەکرا، بۆیە بە ناچارییەوە لە ساڵی 2020 بڕیاریدا بۆ زێدی باووباپیرانی یاریبکات، کە هەڵبژاردەی جامایکایە.

دزی پێڵاوە وەرزشییەکان

سەرەڕای ئەوەی مۆریسۆن لاوێکی بەهرەداربوو، بەڵام کەسێکی خەمخۆر نەبوو و کەمتەرخەم بوو، خراپی دۆخی دارایی و کەمی موچەکەی ناچاریانکرد ببێتە دزێکی بێ ئەزموون.

دەبێت لەسەرەتا پرسیاربکەین: بۆچی مۆریسۆن لە مانچستەر یونایتد دەرکرا؟

بەپێی ئەو زانیاریانەی لە یاریزانە دێرینەکانی “ڕێد دێڤڵز”ەوە ئاشکراکراوە، ناوبراو لە ژووری جلگۆڕینەکان دەستی بە دزینی پێڵاوە وەرزشییەکانی ڕیۆ فێردیناند و واین ڕوونی کردووە، ئەوەش کارێکی دزێوە و لە هیچ یانەیەک جێگەی قبوڵکردن نییە.

لە پۆدکاستی فێردیناند و لە چاوپێکەوتننێکدا مۆریسۆن بە خودی ڕیۆ فێردیناندی ئەفسانەی بەرگریکارانی ئینگلتەرا و یونایتد دەڵێت، ” بیرت دێت بەهۆی دزینی پێڵاوەکانتەوە لە ژووری جلگۆڕینەکانی یونایتد دەرکرام؟ ئەوە سەرەتای کۆتاییم بوو لە یونایتد”.

بە گریانەوە دەڵێت، ” لەبەرئەوەی گەنجێکبووم لە منداڵیەوە لە یونایتد دەستم پێکردبوو، موچەیەکی کەمم وەردەگرت، بیرم لەوە دەکردەوە من تەنها منداڵێکم و بە فرۆشتنی جوتێل پێڵاوی وەرزشی یاریزانە ناودارەکان 250 پاوەند بەدەستدەهێنم و ئەگەر دوو جوت بێت دەگەنە 500 پاوەند، بەو پارەیە خێزانەکەمم دەبردە ڕێستورانتێکی ناوازەی چینی”.

هەروەها دەڵێت، ” فێردیناند خاوەنی 30 جوت پێڵاو بوو، منیش لەوانە نیم ئازاری کەس بدەم، بەڵام کاتێک دەمبینی ئەو و ڕوونی 30 جوت پێڵاویان بە یەکجار وەردەگرت، پێموابوو دەبێت بۆ بەدەستهێنانی پارە و ژەمە خۆراکی خێزانەکەم یەکێکیان بدزم، چی تێدەچوو؟! پێڵاوێک لە کۆی 30 هیچ گۆڕانکارییەک دروستناکات”.

لە بەرامبەر ئەم ڕەفتارە دزێوانەیدا، مۆریسۆن لە یونایتد دەرکرا و لە بارەیەوە ڕیۆ فێردیناند دەڵێت، ” گەنجێکی باش بوو، بەڵام بەهۆی ڕەچەڵەک و ڕەگەزیەوە لە بەریتانیا شکێنرایەوە”.

ڕیۆ بەوەوە ناوەستێت و نهێنیەکە ئاشکرا دەکات، دەڵێت، ” ڕۆژێکیان فێرگسۆن من و ڕوونی بانگکرد و مۆریسۆنی پشانداین، پێی وتین: ئەمە لە ئێوە و تەنانەت گیگزیش باشترە، سەرەڕای ئەوەی ئەزموندارن، لەگەڵ ئەوەشدا نەدەتوانرا کۆنتڕۆڵی سەرکێشیەکانی بکرێت، یەکێکبوو لە باشترینەکانی یونایتد، بەڵام سەری بەرزنەکردەوە”.

بابەتی پێشتر

ڕەغد: قورسترین قۆناغی دادگایی سەدام كۆتاییەكەی بوو

بابەتی دواتر

دراما.. ڕیاڵ مەدرید بەبێ گەورەکان ڕوبەڕوی ئەسپە ڕەشەکەی ئیتاڵیا دەبێتەوە؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دێمبلی لە بەرشلۆنە نەماوە

ماتیۆ ئەلیمانی بەڕێوەبەری کارەکانی بەرشلۆنە دەڵێت دێمبلی لای ئێمە نەماوە و پەیوەندی بە پاریس سانجێرمانەوە کردووە. ئەلیمانی دەڵێت…
Total
0
Share