ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم پەسەندكردنی پرۆژەیاسای بودجەی دواخست

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، لەكۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا، دوا ئامادەکارییەکانی ڕەشنوسی پرۆژەیاسای بودجەی تاوتوێکرد و بڕیاریدا لە کۆبوونەوەکانی داهاتوودا پڕۆژەکە بچێتە قۆناغی پەسەندکردن و دواتر ڕەوانەی پەرلەمانی کوردستانی بكات.

ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، کۆبوونەوەی هەفتانەی ئەنجامدا.

سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران ناوەرۆكی كۆبوونەوەكەی ئاشكراكرد و ڕایگەیاند، لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا، ڕەشنووسی پڕۆژەی ستراتیژیی نیشتمانیی ڕوبەڕوبوونەوەی گەندەڵی لە هەرێمی کوردستان، لەلایەن سەرۆکی دەستەی دەستپاکی لە هەرێمی کوردستان خرایەڕوو، ئەنجومەنی وەزیران جەختی لە ڕوبەڕوبوونەوە و بنبڕکردنی گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی گشتی کردەوە کە بەشێکی گرنگیی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمە.

باسلەوەشكراوە، وەزیری پلاندانان، ڕاپۆرتێکی لە بارەی داهات و خەرجییەکانی حکومەتی هەرێم و ڕێکخستنەوەیان لە چوارچێوەی پرۆژەیاسای بودجەی 2021 خستەڕوو، ئەنجومەنی وەزیران دوا ئامادەکارییەکانی ڕەشنووسی پرۆژەیاسای بودجە تاوتوێکرد کە بڕیارە لە کۆبوونەوەکانی داهاتوودا بچێتە قۆناغی پەسەندکردن لەلایەن ئەنجومەنی وەزیران بۆ ئەوەی بنێردرێتە پەرلەمانی کوردستان.

هەر لەڕاگەیەندراوەكەی حكومەت هاتووە، لە بڕگەی سێیەمی کۆبوونەوەکەدا، ئەنجومەنی وەزیران پرۆژەیاسای (کۆمپانیا ئەمنییە تایبەتەکان لە هەرێمی کوردستان)ی پەسەندکرد.

بابەتی پێشتر

هاوسەرۆكانی یەكێتی پێکھێنانی بەرەیەکی نیشتیمانی فراوان بەگرنگ ناودەبەن

بابەتی دواتر

ئیسرائیل.. سەرۆكی ئۆپۆزسیۆن بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێ ڕاسپێردرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share