راگەیەندراوێك لە پۆلیسی سلێمانییەوە

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، سێ كەس بە تۆمەتی بازرگانیكردن بە ئەندامانی لەشی مرۆڤ لە سلێمانی دەستگیركران كە دوانیان ئەندامن لە باندێكی گەورەی بازرگانیكردن بە ئەندامی لەشی مرۆڤ بە تایبەت “گورچیلە” لە پارێزگای سلێمانی.

لە راگەیەندراوەكەی پۆلیسی سلێمانیدا هاتووە، نووسینگەی سلێمانی بەرەنگاربوونەوەی تاوانە رێكخراوەكان رایگەیاند، ئەمڕۆ 15ی 10 ی 2023 لە چوارچێوەی بەدواداچوون و لێكۆڵینەوەكانیان بۆ بەرەنگاربونەوەی بازرگانیكردن بە مرۆڤ، بەتایبەت بازرگانیكردن بە ئەندامی لەشی مرۆڤ “گورچیلە”، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوە و دیاریكردنی شوێنی تۆمەتباران، دەستەی تایبەتی نووسینگەكەیان توانیان سێ تۆمەتباری داواكراو لە كاتی ئەنجامدانی تاوانەكەدا دەستگیربكەن.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوە راگیراون بەپێی ماددەی پێنج لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیكردن بە مرۆڤ ژمارە 28 ی ساڵی 2021 ، گەڕان و لێكۆڵینەوە بە دوای تۆمەتبارانی تری ئەندام لەم باندە بەردەوامە.

بابەتی پێشتر

سبەینێ پڕۆسەی دابەشکردنی نەوت لە سنووری ڕانیە دەستپێدەکات

بابەتی دواتر

پەرلەمانتارێك: هەمواركردنەوەی یاسای بودجە كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم چارەسەردەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share