رووداوێكی هاتوچۆ لە گەرمیان پێنج برینداری لێدەكەوێتەوە

پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێل لەسەر رێگای مەرزی نێودەوڵەتیی پەروێزخان برینداربوونی پێنج كەسی لێدەكەوێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەر رێگای مەرزی نێودەوڵەتیی پەروێزخان بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتا کرۆلا و مان-ی بارهەڵگر، پێنج کەس برینداربوون.

ئۆتۆمبێلی جۆری کرۆلا بە ئاراستەی پەروێزخان رۆیشتووە و ئۆتۆمبێلی جۆری مان بە ئاراستەی قەزای خانەقین گەڕاوەتەوە، لە نزیک کەمپی ئاوارەکانی قۆرەتوو پێکیانداداوە.

سەرجەم بریندارەكان لەناو ئۆتۆمبێلە كرۆلاكەدا بوون، وەك ئەوەی هاتوچۆی گەرمیان دەیڵێت و ئاماژەی بەوەشدا، سەرجەمیان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

بابەتی پێشتر

ئاسایشی سلێمانی: دوو كەس دەستگیركراون كە هەڕەشە و فێڵ و جادوویان لە ئافرەتان كردووە

بابەتی دواتر

تەقە لە قائیمقامی رەواندز كرا و هەوڵی كوشتنی درا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share