بەرهەم ساڵح: میوانداریی زیاتر لە گەڕێكی وتوێژی نێوان سعودیە و ئێرانمان كردووە

بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق

سەرۆك كۆماری عێراق ڕایدەگەیەنێت، لەماوەی ڕابردوودا بەغداد میوانداریی زیاتر لە گەڕێكی وتوێژی نێوان سعودیە و ئێرانی كردووە.

ئەو لێدوانەی بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق لەمیانەی چاوپێكەوتنێكدا بوو كە دامەزراوەی توێژینەوەی (بەیروت ئینستیتیوت) لەگەڵیدا ئەنجامیدا و ڕاستەوخۆ لە تۆڕەكانی ئینتەرنێتەوە بڵاوكراوە.

بەرهەم ساڵح، وردەكاری زیاتری لەبارەی ئەو گفتوگۆیانەوە ئاشكرانەكرد.

ڕۆژی دووشەممە سەعید خەتیب زادە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی، تاران ئامادەیە بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆ لەگەڵ سعودیە لەسەر هەر ئاستێكدا بێت.

بارگرژییەكی قوڵ لەنێوان سعودیە و ئێراندا هەیە بەهۆی ناكۆكییە زۆرەكانی نێوانیان، بەتایبەت لە جەنگی یەمەندا، لە ساڵی 2016شەوە پەیوەندی دیبلۆماسیی فەرمی لەنێوانیاندا نییە.

فایننشاڵ تایمز: سعودیە و ئێران لە بەغداد گفتوگۆی ڕاستەوخۆیان ئەنجامداوە

لە 18ی نیسانی ڕابردوو ڕۆژنامەی فایننشاڵ تایمز-ی بەریتانی لەزاری بەرپرسانی ئاگادار بڵاویكردەوە، گەڕی یەكەمی گفتوگۆكانی نێوان سعودیە و ئێران لە 9ی ئەم مانگە لە بەغداد ئەنجامدراوە، تیایدا هێرشی حوسییەكان بۆ سەر شانشینی عەرەبیی سعودیە تاوتوێكراوە.

سەرچاوەكان گفتوگۆكانیان بە “ئەرێنی” وەسفكردووە، دوپاتیانكردوەتەوە، ڕێككەوتن كراوە لەسەر ئەنجامدانی گەڕێكی نوێی گفتوگۆ لە هەفتەی داهاتوودا.

رۆژنامەكە باسی لەوەكردووە، خالد بن عەلی حمێدان، سەرۆكی دەزگای هەواڵگری، سەرۆكایەتیی شاندەكەی سعودیەی كردووە.

س: ڕۆیتەرز + RT

بابەتی پێشتر

نزیكەی هەزار توشبووی كۆرۆنا چاكبوونەوە

بابەتی دواتر

حكومەتی هەرێم داوا لە دەزگاكانی ڕاگەیاندن دەكات نەبنە سەكۆی زیادبوونی توندوتیژی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سوریا و سعودیە رێككەوتن

سوریا و سعودیە رێككەوتن جارێكی دیكە باڵیۆزخانەكانیان لە پایتەختی وڵاتەكانیان بكەنەوە. ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویكردووەتەوە، حكومەتی…
Total
0
Share