نزیكەی هەزار توشبووی كۆرۆنا چاكبوونەوە

997 توشبوو چاكبوونەتەوە

لە شەو و ڕۆژی ڕابردوودا لە هەرێمی كوردستان، ڕێژەی چاكبوونەوە لە كۆرۆنا، لە توشبوون زیاترە.

وەزارەتی تەندروستی ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی تایبەت بە كۆرۆنای بڵاوكردەوە، دەڵێت، لەو ماوەیەدا حەوت هەزار و 130 پشكنین كراوە، 777 توشبووی نوێ تۆماركراوە.

هەر لەو ماوەیەدا 997 توشبوو چاكبوونەتەوە، حەوت توشبووش گیانیان لەدەستداوە.

كۆی گشتیی توشبووانی كۆرۆنا لە هەرێم گەیشتە 154 هەزار و 359 كەس، لەو ژمارەیە 132 هەزار و 241 كەسیان چاكبوونەتەوە و چوار هەزار و 75 توشبوو گیانیان لەدەستداوە.

بابەتی پێشتر

هاوسەرۆكانی یەكێتی لەگەڵ شاندێكی باڵای بەریتانیا كۆبوونەوە

بابەتی دواتر

بەرهەم ساڵح: میوانداریی زیاتر لە گەڕێكی وتوێژی نێوان سعودیە و ئێرانمان كردووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پزیشکەکە دەدەنە دادگا..تەندروستیی سلێمانی لەبارەی فرۆشتنی نەخۆشخانەی فێرکارییەوە هاتەدەنگ

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی لەبارەی دەنگۆی پزیشکێک کە لە میدیاکان باسی لەوە کردووە نەخۆشخانەی فێرکاری لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەکەوە پشتگوێخراوە…
Total
0
Share