لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە بەغداد 11 کەس گیانیان لەدەستدا

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی عێراق ڕایگەیاند، لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە ڕێگای نێوان بابل – بەغداد 14 هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا و برینداربوون.

ئاژانسی هەواڵی فەرمیی عێراق ڕایگەیاند، ڕووداوێکی هاتوچۆ لەنێوان پارێزگای بابل – بەغداد ڕوویدا کە یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان تابلۆی هەولێر بووە لە جۆری تۆیۆتا لاندکرۆزەر.

لە ڕووداوەکەدا 11 کەس گیانیان لەدەستداوە و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.

هۆکاری ڕووداوەکەش، ئۆتۆمبێلە تۆیۆتا لاندکرۆزەرەکە بووە بەڕێژەی 100% بەهۆی خێرایی زۆرەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share