گواردیۆلا داوای یەکێک لە دوو باشترین هێرشبەری جیهان دەکات

ئیدارەی یانەی مانچستەر سیتی، لەسەر خواستی پێپ گواردیۆلا هەوڵ بۆ گواستنەوەی هاری کەین، یاخود ئێرلینگ هالاند دەدەن.

ڕۆژنامەی دەیلی مەیڵی بەریتانی لەزاری سەرچاوە ناوخۆییەکانی سیتیزنەوە بڵاویکردووەتەوە، کە لە ماوەی ڕابردوودا گواردیۆلا و هاوکارانی بەهیچ شێوەیەک خواستیان لەسەر گواستنەوەی لوکاکۆ نەبووە، بەڵکو هەوڵەکانیان بە ئاڕاستەی دوو یاریزانی دیکەیە.

یەکەمیان ئێرلینگ هالاندی نەرویجی هێرشبەری یانەی بوروسیا دۆرتمۆندە، دووەمیان هاری کەینی هێرشبەری ئینگلیزی یانەی تۆتنهام هۆتسپێرزە.

ڕایۆلا هیوایەکی گەورە

مان سیتی لەڕووی ڕکابەرییەوە بەهێزترینی ئینگلتەرایە و خەونی زۆرینەی یاریزانانە، جگە لەوەش هەر یاریزانێکی هێرشبەر پەیوەندیان پێوەبکات دەبێتە جێگرەوەی سێرجیۆ ئەگوێرۆ، کە ئەوەش خۆی لە خۆیدا دەستکەوتە.

بەپێی سەرچاوەکە، مینۆ ڕایۆلا دەزانێت کە ئیدارەی سیتیزن لەتوانایدایە تێچووی گواستنەوەی هالاند پێشکەشی دۆرتمۆند بکات، بۆیە هەموو هەوڵەکانی بەگەڕخستووە بۆ گواستنەوەی بریکارەکەی ڕووە و شاری مانچستەر، تەنانەت لە لێدوانەکانیدا دەرفەتێکی هێشتووەتەوە و ڕایگەیاندووە، ” دۆرتمۆند بڕیاریداوە هالاند نەفرۆشێت، بڕیارەکەیان سەرسامی کردووم، بەڵام ئەوە بڕیاری خۆیانە و ڕێزی دەگرم، با بشزانین تاوەکو هاوینی 2021 چی روودەدات”.

بابەتی پێشتر

بایرن میونشن ڕێگە بە دووبارەبوونەوەی حاڵەتی ئالابا نادات

بابەتی دواتر

ئەندرێ سیلڤا لەگەڵ گەورەکانی مەدرید لەسەرهێڵە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share