دیپای نزیکە و بەرشلۆنە ئاڵوگۆڕی دیکە ئەنجامدەدات

سەرۆکی یانەی بەرشلۆنە بەسەرکەوتوویی کۆتایی بە دانوستاندنەکان بۆ گواستنەوەی مێمفێس دیپای هۆڵەندی هێناوە، لە پلانیشیدایە بۆندی دیکە بە شێوازی ئاڵوگۆڕ ئەنجامبدات.

ڕۆژنامەی موندۆ دیپۆتیڤۆی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، لە نێوان بەڕێوەبەرانی یانەی بەرشلۆنە و لێپرسراوی کارەکانی مێمفێس دیپای ڕێککەوتنی سەرەتایی کراوە و بەم نزیکانە گرێبەستەکەی بەفەرمی ئاشکرادەکرێت.

لە بارەی واژووکردنی بۆندی دیکەوە، خوان لاپۆرتای سەرۆکی یانە بە کەناڵی فەرمی بارسای ڕاگەیاندووە، “سەرنجمان لەسەر چەندین یاریزانی دیکەیە، بە شێوازی ئاڵوگۆڕ هەوڵدەدەین بۆندەکانیان واژووبکەین”.

موندۆ نوسیویەتی، لە ماوەی داهاتوودا ئیدارەی یانە کەتەلۆنییەکە هەوڵەکانی بۆ دابینکردنی چەند یاریزانێکی دیکە دەستپێدەکات، بەتایبەت دوای یەکلاییبوونەوەی گرێبەستی دیپای و نوێكردنەوەی بۆندەكەی مێسی، ئەو یاریزانانەش کە خراونەتە نێو لیستی ئاڵوگۆڕکردنەوە، عوسمان دێمبیلی و سێرجی ڕۆبێرتۆی تێدایە.

بابەتی پێشتر

كۆرۆنا لە هەرێم.. ڕێژەی چاكبوونەوە دووهێندەی توشبووانە

بابەتی دواتر

مێسی خاوەنپێداویستییانی کەتەلۆنیا و هەژارانی کینیای بوژاندووەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share