جەنگێکی گەورە لە نێوان ڕیاڵ مەدرید و بەرشلۆنە بەرپا دەبێت

دوای تۆمەتبارکردنی یانەی ڕیاڵ مەدرید، خوان لاپۆرتای سەرۆکی بەرشلۆنە دەرگای جەنگێکی گەورەی بە ڕووی یانە کەتەلۆنییەکەدا کردەوە.

لە وەڵامی ئەوەی لاپۆرتا یانەی ڕیاڵ مەدریدی بە “یانەی دەسەڵات” ناوبرد، یانەی شاهانە بە تۆمارێکی ڤیدیۆیی مێژوویی وەڵامی دایەوە.

ڕیاڵ مەدرید چەندین دۆکیومێنت و تۆماری ڕابردووی بەرشلۆنەی بڵاوکردەوە، تیێدا دەردەکەوێت یانە کەتەلۆنییەکە لەگەڵ جەنەڕاڵ فرانکۆی فاشی-دا هەماهەنگ بووە.

سەرچاوە ئیسپانییەکان جەخت لەوە دەکەنەوە، کە لاپۆرتا لە کات و شوێنێکی نەگونجاودا ڕیاڵ مەدریدی گەستووە، بۆیە یانەی شاهانە لە داهاتوودا چەندین تۆمار و بەڵگەی دیکە لەسەر بەرشلۆنە بڵاودەکاتەوە، لە بەرامبەردا بارسا ناچاردەبێت وەڵامبداتەوە.

لە کۆی ئەم پرۆسەیەشدا جەنگێکی گەورە و قێزەون لە نێوان دوو یانەکەدا بەرپا دەبێت، لێکەوتەکانی لە سوودەکانی زیاتر دەبێت.

بابەتی پێشتر

بایرن میونشن یەکەم بۆندی هاوینەی یەکلایی کردەوە

بابەتی دواتر

لە دەربەندیخان 1500 كیلۆگرام خوارده‌مه‌نیی نەشیاو لەناوبران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share