بایرن میونشن ڕێگە بە دووبارەبوونەوەی حاڵەتی ئالابا نادات

بەڕێوەبەرانی یانەی بایرن میونشن، بەر لەدەستپێکی گواستنەوەکانی هاوینی 2021 پڕۆسەی نوێکردنەوەی بۆندی یاریزانان دەستپێدەکەن.

لە میرکاتۆی هاوینی 2021 بۆندەکانی داڤید ئالابا، خاڤی مارتینێز، جیروم بواتینگ کۆتاییان دێت و دەتوانن بێبەرامبەر لە یانەی بایرن میونشنەوە ڕوو لە یانەیەکی دیکە بکەن، بەتایبەت ئالابا کە لە یانەی ڕیاڵ مەدرید نزیکبووەتەوە، هەروەها بە فەرمی ڕۆیشتنی مارتینێز ئاشکراکراوە.

بۆ دووبارەنەبوونەوەی ئەم بارودۆخە، ئیدارەی باڤاری بڕیاریانداوە بەم نزیکانە بۆندەکانی کۆرنتین تۆلیسۆ، لیۆن گۆرێتسکا، نیکلاس سولی نوێبکەنەوە، سەرەڕای ئەوەی بۆندەکانیان تاوەکو هاوینی 2022 بەردەوامی دەبێت.

هەروەها دەنگۆی نوێکردنەوەی بۆندی جۆشوا کیمیچ و کینگسلی کۆمان لە ئارادایە، کە ئەم یاریزانانەش تاوەکو 2023 بە بایرنەوە بەستراونەتەوە و داهاتوویان لەژێر کۆنتڕۆڵی ئۆلیڤەر کان و هاوەڵانیاندایە.

بەپێی زانیارییەکانی کیکەر، بەڕێوەبەرانی یانە ئەڵمانیەکە ئامادەنین لە بۆندە نوێیەکاندا موچە و ئیمتیازاتی یاریزانان زیادبکەن، هۆکارەکەشیان بۆ قەیرانی سەردەمی کۆرۆنا گەڕاندووەتەوە، وەک دەردەکەوێت کۆی پڕۆسەکە بۆ بەستنەوەی یاریزانانە بۆ ئەوەی لە داهاتوودا هاوشێوەی ئالابا و مارتینێز بێبەرامبەر پەیوەندی بە یانەی دیکەوە نەکەن.

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ جەمسەرێکی دیکەی یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ یەکلاییدەبێتەوە

بابەتی دواتر

گواردیۆلا داوای یەکێک لە دوو باشترین هێرشبەری جیهان دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share