لیڤاندۆڤیسکی هەڵوێستی بەرامبەر ڕوسیا ڕاگەیاند: ناتوانم یاریبکەم

ئەستێرەی پۆڵەندی یانەی بایرن میونشن، ڕۆبێرت لیڤاندۆڤیسکی بڕیاردەدات لە ڕووبەڕووبوونەوە نێودەوڵەتییەکاندا بەرامبەر ڕوسیا یارینەکات.

فیدراسیۆنی تۆپی پێی پۆڵەندا بڕیاریدا لەبواری تۆپی پێدا ڕوسیا بلۆک بکات، بۆ ئەم مەبەستەش ڕاگەیاندراوێکیان بڵاوکردووەتەوە، تیایدا هاتووە، “هەڵبژاردەی پۆڵەندا لە پاڵاوتنەکانی کیشوەری ئەوروپا بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2022ی قەتەر، ئامادەنییە ڕووبەڕووی ڕوسیا ببێتەوە، ئەوەش لەوەڵامی ئەو لەشکرکێشییەی کردوویانەتە سەر ئۆکرانیا”.

ڕۆبێرت لیڤاندۆڤیسکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەرەوە ڕاگەیاندراوەکەی بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی، “بڕیارێکی دروست بوو، ناتوانم بیری لێبکەمەوە بەرامبەر ڕوسیا یاریبکەم، لە کاتێکدا ئەو وڵاتە لەشکرکێشی بۆسەر ئۆکرانیا بەردەوامە، یاریزانانی ڕوسیا و هاندەران بەرپرس نین لەو بارودۆخە، بەڵام ناشتوانین وا خۆمان نیشانبدەین کە هیچ ڕووینەداوە”.

بڕیارە هەڵبژاردەی ڕوسیا لە چێوەی یارییەکانی پاڵاوتنی ئەوروپا بەرامبەر سوید و پۆڵەندا دوو یاری بکات، بەڵام فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا لەو بارەیەوە بڕیارێکی یەکلاکەرەوەی نەداوە.

بابەتی پێشتر

لە كیێڤ قەدەغەی هاتوچۆ ڕاگەیەندرا

بابەتی دواتر

وێنە.. هاوڵاتییانی ئۆکرانیا هەوڵی ڕزگارکردنی ئاژەڵەکانیان دەدەن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گالیتێ لە بایرن دەترسێت

کریستۆڤ گالیتێی ڕاهێنەری پاریس سانجێرمان دەڵێت ئەگەر بەشێوازی یارییەکانی مارسیلیا و نانت یاریی بکەین، ناتوانین بەسەر پشتی بایرندا…
زیاتر ببینە

دانێلۆ: ڤیاڕیاڵ سزایداین

دوای شکستی یانەی یوڤانتۆس لە خوولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، بەرگریکاری بەرازیلی یانەی یوڤانتۆس، دانێلۆ داوای لێبوردنی لە هاندەرانی…
Total
0
Share