(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مەدرید یاریکرد و بارسا کلاسیکۆی بردەوە

له‌ چێوه‌ی یارییه‌کانی قۆناغی نیوەی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا “کۆپا دێل رێ”، یانه‌ی ڕیاڵ مەدرید له‌ یاریگای خۆیدا دۆڕاندنی به‌رامبه‌ر بەرشلۆنە تۆمارکرد.

ئه‌مشه‌و پێنجشه‌ممه‌، یانه‌ی ڕیاڵ مەدرید‌ له‌ یاریگای “سانتیاگۆ بێرنابیۆ” ڕووبەرووی یانه‌ی بەرشلۆنە بووەوە، یارییەکە‌‌ بە ئەنجامی گۆڵێكی بێبەرامبەر لە بەرژەوەندیی ئەستێرەکانی چاڤی هێرناندێز کۆتاییهات.

گۆڵەکەی بارسا لە خولەکی 26 بە هەڵە لەلایەن ئیدێر میلیتاوی بەڕازیلییەوە تۆمارکرا.

به‌پێی ئه‌نجامە تۆمارکراوەکە، بەرشلۆنە توانی بە پێکهاتەیەکی نیمچە یەدەگەوە یاریی چوونی قۆناغی نیوەی کۆتایی لە بەرژەوەندیی خۆی یەکلاییبکاتەوە، لە یاریی گەڕانەوەشدا لە یاریگای خۆیدا هەر ئەنجامێکی یەکسانبوون، یاخود بردنەوە دەیانگەیەنێت بە یاریی کۆتایی.

لە یاریی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا، سەرکەوتووی کلاسیکۆ بەرامبەر براوەی ئوساسۆنا و ئەتلەتیک بلباو یاریدەکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) پاریس یاریی لووتکه‌ی له‌ یوڤێ برده‌وه‌ و ڕیاڵ و سیتی به‌ سێ خاڵه‌وه‌ گه‌ڕانه‌وه‌

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، گه‌ڕی یه‌که‌می خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا بۆ وه‌رزی 2022/2023 ده‌ستیپێکرد، پاریس سان جێرمان یاریی لووتکه‌ی له‌…
Total
0
Share