خانمە بەرپرسێکی باڵیۆزخانەی سویسرا لە باڵەخانەیەکی تارانەوە کەوتە خوارەوە

دامەزراوەی فریاکەوتنی خێرای ئێران ڕایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ ژنێکی 51 ساڵ لە باڵەخانەیەکی کامەرانیە، لە تاران کەوتووەتە خوارەوە و گیانی لە دەستداوە، دوای لێکۆڵینەوە دەرکەوتووە بەرپرسێکی باڵیۆزخانەی سویسرایە لەو وڵاتە.

موجتەبا خالیدی، وتەبێژی فریاکەوتنی خێرا لە ئێران، لەبارەی ڕوداوەکەوە ڕایگەیاندووە، “کاتێک ئاگادار کراوینەتەوە کە ژنێک لە بەردەم باڵەخانەی کامەرانییە لە تاران کەوتووەتەخوارەوە، بەداخەوە کاتی گەیشتن دەرکەوت کە ژنەکە گیانی لە دەستداوە”.

بەپێی زانیارییەکانی فریاکەوتنی خێرای ئێران، “ژنەکە ناوی (س،ب) و تەمەنی 51 ساڵ بووە، یەکێکیش بووە لە بەرپرسانی باڵیۆزخانەی سویسرا لە تاران و پۆلیس لێکۆڵینەوەی دەستپێکردووە بۆ زانینی هۆکاری کەوتنەخوارەوەکە، کە ئایا کەسی دیکە هۆکاربووە، یان خۆی کەوتووەتەخوارەوە”.

باڵەخانەی کامەرانییە، دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی باکوری شاری تاران و ئەو باڵەخانەی کە ژنە سویسرییەکەی لێکەوتووەتە خوارەوە 20 نهۆمە و خانمە بەرپرسە سویسرییەکە لە نهۆمی 18 ەوە کەوتووەتە خوارەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری دەرەوەی ئێران: تاوەکو ئیسرائیل لە هێرشەکانی بەردەوامبێت ئامادەی دانوستان نیین

عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران رایدەگەیەنێت، لەبەر رۆشنایی هێرشە بەردەوامەکانی ئیسرائیل، ئامادەنین بۆ هیچ دانوستانێک لەگەڵ هیچ لایەنێک.…
زیاتر ببینە

سوپای ئەمریکا: سێ فڕۆکەی جـ.ـەنگیمان، بەهەڵە لەلایەن کوەیتەوە خراونەتە خوارەوە

فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا بڵاویکردەوە، سێ فڕۆکەی جەنگییان بە هەڵە لەلایەن کوەیتەوە خراوەتە خوارەوە. فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا…
Total
0
Share