دۆناڵد ترەمپ: ئاگربەست لەگەڵ ئێران بەردەوامە

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دووپاتی دەکاتەوە، ڕێککەوتنی ئاگربەست لەگەڵ ئێران تائێستاش لە بواری جێبەجێکردندایە.

دۆناڵد ترەمپ بە کەناڵی ئەی بی سی نیوزی ئەمریکیی ڕاگەیاند، ئەو هێرشانەی ئەمریکا وەک تۆڵەسەندنەوە بۆ سەر ئامانجە ئێرانییەکان تەنیا لێدانی سووک بوون و جەختیشی لەوەکردەوە، “هێشتا ئاگربەستەکە ماوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “سێ کەشتیی جەنگیی ئەمریکی بە سەرکەوتوویی گەرووی هورمزیان تێپەڕاندووە بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکیان بەربکەوێت، لەکاتێکدا ئێرانییەکان زیانێکی بەرچاویان بەرکەوتووە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وێنەکان لە ئاسمانەوە ئامادەبوونی ئێران بۆ هەڵدانی مانگی دەستکرد پیشاندەدەن

ژمارەیەك وێنەی مانگە دەستكردەكان ئەوە پیشاندەدەن، ئێران هاوكات لەگەڵ ‏دەستپێكردنەوەی گفتوگۆ ئەتۆمییەكان و بەڕێوەچوونی گەڕێكی دیكە، دەیەوێت مانگێكی…
Total
0
Share