لە بنەڕەتدا فەڵەستینییە.. باڵیۆزێکی ئێران هەڕەشەی کوشتن لە باڵیۆزێکی ئیسرائیل دەکات

جۆرج دیک باڵیۆزی ئیسرائیل لە ئازەربایجان کە بە یەکەم باڵیۆزی ئیسرائیلیی بە بنەڕەت فەڵەستینیی مەسیحی دادەنرێت لە دەرەوە، ڤیدیۆیەکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاوکردووەتەوە و تێیدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات لەلایەن باڵیۆزی ئێرانەوە هەڕەشەی کوشتنی لێکراوە.

دیک لە ڤیدیۆکەیدا دەڵێت، “باڵیۆزی ئێران پێیوتم کە هێڵی سوورم بەزاندووە، گەلی ئێران دەمنێژن”، ئەو باڵیۆزەی ئیسرائیل دەڵێت، “دەتوانن بزانن ئێستا بیر لە چی دەکەمەوە، ئێران بەهەمان شێوە بە سەلمان ڕوشدیی وت، هێڵی سووری بەزاندووە و هەڕەشەی کوشتنی لێکرد”.

جۆرج دیک ئاماژە بۆ ئەوەدەکات، “پێش چەند هەفتەیەک ڕووبەڕووی هەڕەشەی راستەوخۆی کوشتن بووەوە لەلایەن بەرپرسێکی ئێرانییەوە، ئامۆژگاریتان دەکەم هەڕەشەکانی ئێران بە جدی وەربگرن، ناڵێم بترسن، بەڵام هەرگیز هەڕەشەکان پشتگوێمەخەن ئەگەر بۆ یەک ساتیش بێت”.

بابەتی پێشتر

لایەنە سیاسییەكانی عێراق ئەمڕۆ كۆدەبنەوە

بابەتی دواتر

دادگای فیدراڵی لەبارەی ھەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share