سەرۆک کۆماری نوێی لوبنان هەڵبژێردرا

بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی پەرلەمانی وڵاتەکە، سەرۆک کۆماری نوێی لوبنان هەڵبژێردرا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە پەرلەمانی لوبنان کۆبووەوە بە مەبەستی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری نوێی وڵاتەکە و بە زۆرینەی دەنگ جۆزێف عەون بۆ ئەو پۆستە دەستنیشانکرا.

جۆزێف عەون لەدایکبووی ساڵی 1964 ی لوبنانە و ئەفسەرێکی باڵای سەربازی وڵاتەکەیە، ئەمڕۆ توانی متمانەی 99 ئەندامی پەرلەمانی وڵاتەکەی بۆ بردنەوەی کورسی سەرۆکایەتی کۆمار بەدەستبهێنێت.

لەدوای کۆتاییهاتنی ویلایەتەکەی میشێل عەون لە تشرینی یەکەمی ساڵی 2022، پەرلەمانی وڵاتەکە 12 جار بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار کۆبووەوە بەڵام شکستیهێنا لە هەڵبژاردنیدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سیخوڕێكی ئێران لەناو ماڵی وەزیری بەرگریی ئیسرائیل دەستگیركرا

ئاژانسە هەواڵییەکانی ئیسرائیل ئاشکرایانكرد، کارمەندێکی نووسینگەی وەزارەتی ‏بەرگریی ئیسرائیل دەستگیرکراوە، بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ ئێران.‏ ڕۆژنامەی “تایمز ئۆف…
زیاتر ببینە

وۆڵ ستریت جۆرناڵ: دانوستانی پلان بۆ داڕێژراوی ئەمریکا و ئێران شکستیهێنا

ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بڵاویکردووەتەوە، دانوستانی ئەمریکا و ئێران، بە نێوەندگیریی پاکستان گەیشتە بنبەست. ئاماژەی بەوەشکردووە، ئێران نێوەندگرانی…
Total
0
Share