سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان: پاش تەواوبوونی پشووەکان لیستی مووچە ڕەوانەی بەغداد دەکرێت

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ئاشکرایدەکات، دابەشکردنی مووچەی مانگی ئازار دەکەوێتە پاش پشووەکانی جەژن.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، بەهۆی پشووەکانی جەژنەوە، تاوەکو 24ی ئازاری 2026 لە عێراق پشووە، پاش تەواوبوونی پشووەکان، لیستی مووچەی مانگی ئازار ڕەوانەی بەغداد دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، هاوشێوەی مانگەکانی پێشوو، وەفدێکی تەکنیکی و یاسایی دەچنە بەغداد و لیستی مووچەی کەسوکاری شەهیدان و خاوەنپێداویستیی تایبەت، کە لە سیستمی پەیڕۆڵدا نین، لەگەڵ خۆیاندا دەیبەنە بەغداد و پاش وردبینیکردنی دەگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بیانبەن بۆ سلێمانی با مافەکانیان پارێزراوبێت
پارێزەرانی زیندانییانی بادینان داوای گواستنەوەیان دەکەن

تیمی پارێزەرانی زیندانییانی بادینان داوادەکەن مانگترن بشکێنن، لەگەڵ ئەوەشدا داوای گواستنەوەی زیندانییەکان دەکان بۆ چاکسازیی سلێمانی، ئاماژەیان بەوەکردووە…
Total
0
Share