داعش هێرشێكی لە باشووری كەركوك ئەنجامدا

داعش هێرشێكی بۆ سەر هێزەكانی حەشدی شەعبی لە باشووری كەركوك ئەنجامدا و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان ژمارەیەك چەكداری حەشد برینداربوون.

پەیامنێرمان لە كەركوك پێی ڕاگەیاندین، (كەمێك پێش ئێستا) ژمارەیەك لە چەكدارانی داعش بە چەكی ئاربیجی هێرشیان كردەسەر فەوجی 2ی لیوای 16ی حەشدی شەعبی لە گوندی یەرغون كە دەكەوێتە نزیك گوندی بەشیر لە باشووری شاری كەركوك.

وتیشی، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان لە ئەنجامی هێرشەكەدا دوو چەكداری حەشدی شەعبی برینداربوون.

هەر ئێوارەی ئەمڕۆ گروپێكی داعش لە گوندی تاموری باشووری قەزای داقوق پەلاماری فەوجی چواری سەر بە لیوای 34ی سوپای عێراقیدا و بەهۆیەوە دوو سەرباز برینداربوون.

پەیامنێرمان لەسەر زاری سەرچاوە ئەمنییەكانەوە ئاشكرایكرد، ڕوبەڕوبوونەوەی نێوان سوپا و گروپەكەی داعش بەردەوامە.

بابەتی پێشتر

چەند موشەكێك ئاڕاستەی بنکەی ئاسمانی بەلەد كران

بابەتی دواتر

هۆكاری دواكەوتنی ڕەوانەكردنی پشكی هەرێم لەلایەن بەغدادەوە ئاشكرادەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share