ئەمریکا رێوشوێنە ئەمنییەکانی لە سەربازگەی هەریر تونددەکاتەوە

لەدوای کردنە ئامانجی سەربازگەی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار، هێزەکانی ئەمریکا رێوشوێنە ئەمنییەکانیان بۆ بەرزترین ئاست لە سەربازگەی هەریر بەرزکردووەتەوە.

میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردووەتەوە، هێزەکانی ئەمریکا لەناو بنکەی سەربازی هەریر سەر بە پارێزگای هەولێر دەستیانکردووە بە هەڵکەندنی خەندەق بۆ خۆپاریزی لە هەر هەڕەشە و هێرشێک کە بکرێتە سەریان.
ئاشکراشیانکرد، لای خۆیانەوە کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێریش رێوشوێنەکانی توندتر کردووەتەوە.

دوێنێ بنکەی سەربازی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار کرایە ئامانج و بەپێی زانیارییەکانی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لە ئەنجامدا سەربازێک کوژراوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕووماڵێكى “ئێستا” كێشه‌ى مووچه‌ى ژینگه‌پارێزانى گه‌رمیان چاره‌سه‌رده‌كات

دواى گه‌یاندنى داواكارییه‌كانیان له‌ڕێگه‌ى تۆڕی میدیایی ئێستاوه‌، كێشه‌ى مووچه‌ى ژینگه‌پارێزانى گه‌رمیان چاره‌سه‌رده‌كرێت. ئه‌مڕۆ به‌هۆی ئه‌وه‌ى دوو مانگه‌ مووچه‌یان…
Total
0
Share