ڤێرنەر بۆ چێڵسی.. لامپارد لەڕووی تاکتیکیەوە چۆن مامەڵە لەگەڵ هێرشبەرە ئەڵمانییەکە دەکات؟

سەرچاوەکان دووپاتیدەکەنەوە، بەبڕی (٦٠) ملیۆن یورۆ تیمۆ ڤێرنەری هێرشبەری ئەڵمانی ڕوو لەیانەی چێڵسی دەکات و پێشوەخت بەرپرسانی بلوزی لەندەن ڕێککەوتنیان لەگەڵدا کردووە.

ئەگەر تیمۆ پەیوەندی بە بلوزی لەندەنەوە بکات، چانسی تامی ئەبراهام و هێرشبەرانی دیکە چی دەبێت؟

گواستنەوەی هێرشبەرە ئەڵمانییەکە دەریدەخات فرانک لامپارد متمانەی تەواوی بە هەڵبژاردە هێرشبەرییەکانی نییە، پلانی داڕشتووە لەڕێگەی هێرشبەرە ناوازەکەی لایپزیگەوە قورسایی بۆ پێکهاتەکەی بگەڕێنێتەوە.

تامی ئەبراهام تائێستا ئاستێکی ناوازەی پێشکەشکردووە، بەڵام هێشتا لاوێکی بەهرەمەندی کەم ئەزمونە، لەلایەکی دیکەوە ئۆلیڤی جیرو و میچی باتشوای نەیانتوانیوە باوەڕی تەواوی ڕاهێنەرە ئینگلیزییەکە بەدەستبهێنن.

ڤێرنەر تەنها (١٨) مانگ لە ئەبراهام بەتەمەنترە، لەگەڵ ئەوەشدا ئەزمونی زیاترە و بە نشێوی و سەرکەوتندا تێپەڕیکردووە و (٢٠٠) یاریی بۆ لایپزیگ ئەنجامداوە، تۆمارکەری (٨٨) گۆڵ بووە و لەگەڵ هەڵبژاردەی دای مانشافتی ئەڵمانیاش دەریخستووە هێرشبەرێکی کارامەیە.

لەم ڕاپۆرتەدا لێکدانەوەیەکی گۆڤاری “فۆر فۆر تو”ی بەریتانی دادەڕێژینەوە، تیایدا ئاماژە بە پێگە و ئەگەرە تاکتیکییەکان کراوە لە شێوە یاریکردنی هێرشبەرەکەی ئەڵمان کراوە لە یانەی چێڵسی.

یەکێک لە دوو هێرشبەرە گەڕۆکەکە

لە لایپزیگ هاوشانی پاتریک شیک و یوسف پوڵسن بەم شێوە پلانە یاریکردووە، ڕۆڵی ڤێرنەر لێرەدا بەدەستهێنان و گواستنەوەی تۆپە بەخێرایی، هەروەها بەدەستهێنانی تۆپ لە ناو ناوچەی سزا.

لە چێڵسی دوو یاریزان هەڵگری خەسڵەتی هێز و خێرایین، ئەوانیش باتشوای و حەکیم زەیاشن، ئەم دووانەیە دەتوانن هاوکاری بکەن و لە ناوەندیشەوە کانتی و کۆڤاسیچ پاڵپشتییان دەکەن.

باڵی هێرشبەری چەپ

بەدرێسی لایپزیگەوە زۆرجار بەم شێوە پلانە یاریکردووە، بەرانبەر تۆتنهام هۆتسپێرز باشترین ئاستی پێشکەشکردووە و بە ئەنجامی (٣ – ٠) براوەبوون.

سەرەڕای ئەوەی گەوهەرەکەی ئەڵمان گۆڵکاری یارییەکە نەبووە، بەڵام ئاستێکی ناوازە و خێراییەکی کەم وێنەی نیشاندا لە گواستنەوەی تۆپ لەناوەندەوە بۆ ناو ناوچەی سزا.

لەم پلانەشدا پێویستی بە ناوەندکاری زیادتر و هێرشبەرێکی دیکەیە لە باڵی ڕاستەوە خاوەن خێرایی بێت لە نمونەی هودسۆن ئودۆی، هەروەها ئۆلیڤی جیرود دەخرێتە پێگەی هێرشبەری سەرەڕمەوە.

هێرشبەری دووەم

پلانی (٤ – ٤ – ٢) بۆ ڤێرنەر بەشێوەی پلانەکانی دیکە گونجاوە، ڤێرنەر دەتوانێت بکەوێتە پێگەی هێرشبەری دووەمەوە و بەهۆی ئەزمونی هونەری و خێراییەکەیەوە ڕێخۆشکەردەبێت بۆ ئۆلیڤی جیرو لەپێگەی هێرشبەری سەرەڕم.

بەشێک لە پلانی هێرشبەری سیانە

ئەگەر لامپارد بەردەوامبێت لە متمانەدان بە تامی ئەبراهام، دەکرێت لە هەردوو باڵەکانی هێرشبەرییەوە دوو هێرشبەری کارامە و هونەری خێرا بەگەڕبخرێت.

بۆ ئەم مەبەستەش ڤێرنەر لە باڵی ڕاست و ماونت لە باڵی چەپەوە یارییان پێدەکرێت و باشترین دەرەنجامیان دەبێت، بەڵام کێشەیەکی بچوک لە ناوەندی بەرگریدا دروست دەبێت و پێناچێت کانتی بتوانێت لە یەک کاتدا مەودای هاتنە پێشەوەی ڤێرنەر و ماونت ڕوماڵبکات.

ڕەنگە کریستیان پولیسیچ یەکێکی دیکە بێت لە هەڵبژاردە هێرشبەرییەکانی ئەم پلانە، یاخود هودسۆن ئودۆی.

هێرشبەری کلاسیکی (٩)

لەپلانی (٤ – ٢ – ٣ – ١)دا دەکرێت ڤێرنەر وەک هێرشبەری سەرەڕمی کلاسیکی بەشداری پێبکرێت.

سەرەڕای ئەوەی یواکیم لۆوڤی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بەو شێوەیە لە یاریپێکردنی سەرکەوتنی تەواوی بەدەستنەهێناوە، بەڵام ڕێگری لە چێڵسی ناکات بەم پلانە یاریی پێبکەن.

لە بلوزی لەندەن لامپارد چارەسەری گونجاوی لەبەردەسداتە بۆ ڕەخساندنی کەشێکی گونجاوتر و دەکرێت لەم ڕێگەیەوە وەڵامی سەرجەم ڕەخنەکان بداتەوە.

بابەتی پێشتر

ئەو پێنج یاریزانەی دوای کۆکردنەوەی ملیۆنان دۆلار مایەپوچبوون

بابەتی دواتر

لایەنی تاریک و نەناسراوی ژیانی یاریزانان لە فێدرەر و کریستیانۆوە بۆ سیرینا و ئینێستا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share