حەوت یاریزان لە میرکاتۆی هاوین نرخیان دەبێتە بێبەرامبەر

وەرزی 2020/2021 لە کۆتایی نزیکدەبێتەوە و بەمزوانە دەرگای گواستنەوەکانی هاوینە بەڕووی یانەکاندا دەکرێتەوە.

یانە گەورەکانی ئەوروپا لە ئێستاوە دەستیان بە ئامادەکارییەکانیان بۆ گواستنەوەی یاریزانان کردووە، بەهۆی قەیرانی داراییەوە زۆرینەیان دەیانەوێت یاریزانان بە شێوەی خواستن، یاخود بۆندی بێبەرامبەر دابین بکەن.

لە ساڵی 1995وە یاسای بۆسمان بەکارخراوە، بەپێی ئەم یاسایە، هەر یاریزانێک گرێبەستی لەگەڵ یانەکەی کۆتاییبێت، دەتوانێت بێبەرامبەر و بەبێ هیچ گوشارێک ڕوو لە یانەیەکی دیکە بکات.

لە هاوینی 2021 حەوت یاریزانی ناودار بۆندەکانیان کۆتاییدێت و یاسای بۆسمان دەیانگرێتەوە، کە پێکهاتوون لە:

سێرجیۆ ئەگوێرۆ: تەمەنی 32 ساڵە و یانەی مانچستەر سیتی بۆندەکەی نوێناکاتەوە، یانەکانی چێڵسی و پاریس سان جێرمان و بەرشلۆنە لە پێشەنگی یانە داواکارەکانین.

داڤید لویز: تەمەنی 34 ساڵە و لەم وەرزەدا 29 یاری بۆ ئارسیناڵ کردووە، یانەکەی تاوەکو ئێستا گرێبەستی نوێیان پێشکەشنەکردووە.

جۆرجینیۆ ڤایناڵدوم: تەمەنی 30 ساڵە و یەکێکە لە باشترینەکانی یانەی لیڤەرپوڵ، دوای پێنج وەرز پەیوەندیی لەگەڵ یانە ئینگلیزییەکەی کۆتاییدێت، یانەی بەرشلۆنە داواکاری سەرەکی یاریزانەکەیە.

مێمفس دیپای: ئاشەوانە هۆڵەندییەکە لە ترۆپکی تواناکانیدایە، بەڵام ئامادەنەبووە بۆندەکەی نوێبکاتەوە و چەندین یانەی گەورە هەوڵ بۆ گواستنەوەی دەدەن، لە نمونەی یانەکانی بەرشلۆنە و پاریس سان جێرمان.

سێرجیۆ ڕامۆس: بەرگریکارە ناوازەکەی مەدرید تەمەنی 35 ساڵە، لەگەڵ ئیدارەی پێرێز سەبارەت بە نوێکردنەوەی بۆندەکەی ڕێککەوتنی نەکردووە، لە کۆتایی وەرزدا دەتوانێت بێبەرامبەر ماڵئاوایی بکات، هەندێک لەسەرچاوەکان پێیانوایە ڕوودەکاتە پاریس سان جێرمان.

جیانلویجی دۆناروما: گۆڵپارێزە 22 ساڵەکە یەکێکە لە باشترینەکانی جیهان، لەگەڵ میلان بۆندەکەی نوێناکاتەوە و خواستی لەسەر موچە و ئیمتیازاتی زیاترە، ئەگەر مەرجەکانی جێبەجێنەکرێت، لە کۆتایی وەرزدا بێبەرامبەر دەتوانێت ڕوو لە یانەی یوڤانتۆس، یاخود هەر یانەیەکی دیکە بکات.

لیۆنێل مێسی: ئەفسانە زیندووەکەی بارسا بۆندی لەگەڵ یانەی بەرشلۆنە نوێنەکردووەتەوە و نەزانراوە بەرەو کوێ هەنگاو دەنێت، بەپێی یاسا، لە کۆتایی وەرزدا دەتوانێت بێبەرامبەر ڕوو لەهەر یانەیەکی دیکە بکات.

بابەتی پێشتر

بانکی خوێنی هەولێر داوای بەپەلە بەخشینی خوێن دەکات

بابەتی دواتر

ئیسرائیل ڤیدیۆی تەقاندنەوەی موشەکەکانی حەماسی بڵاوکردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بڕیار لە پێگەی سۆڵشایەر دەدرێت

بۆردی کارگێڕیی یانەی مانچستەر یونایتد بەهۆی دۆڕاندنیان بە ئەنجامی پێنج گۆڵی بێوەڵام بەرامبەر لیڤەرپوڵ، تووشی شۆک بوون. بەپێی…
زیاتر ببینە

مێسی لە پاریس بەدوای خانودا دەگەڕێت

ڕۆژنامەنوسێکی ناوداری ئیسپانی سوپرایز ئاشکرادەکات و داهاتووی لیۆ مێسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی لە بەرشلۆنە دەخاتە گومانەوە. ئیدواردۆ ئیندا، ڕۆژنامەوانی…
Total
0
Share