مەسرور بارزانی و محەمەد حەلبوسی كۆبوونەوە

مەسرور بارزانی و محەمەد حەلبوسی

سەرۆكی حكومەتی هەرێم و سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە هەولێر كۆبوونەوەیەكیان ئەنجامدا و تیایدا هەڵبژاردن و چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و ناوەند تاوتوێكرا.

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە لە هەولێر لەگەڵ محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و سەرۆکی پارتی ( تقدم) و شاندێکی یاوەری كۆبووەوە.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی ئەنجومەنی وەزیران، لە دیدارەکەدا دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عیراق و ناوچەكە تاوتوێکرا، بەتایبەتی ئامادەکارییەکانی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عیراق و گرنگیی زەمینەخۆشكردن لەبەردەم هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد كە ماف و خواستی سەرجەم پێكهاتە جیاوازەکانی عێراق دەستەبەربكات.

هەروەها جەخت لە پێویستیی چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی کرایەوە بەشێوەیەکی بنەڕەتی و لەسەر بنەمای دەستوور.

لە تەوەرێکی دیکەی كۆبوونەوەكەدا، ئاماژە بە مەترسییەکانی تیرۆر بە گشتی و هەڕەشەکانی داعش کرا کە لە چەندین ناوچەی عێراقدا مایەی هەڕەشەی ڕاستەقینەن بۆ سەر ژیانی خەڵک، لەوبارەیەوە ، جەخت لە گرنگیی هەماهەنگیی ئەمنی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق و یەكخستنی هەموو هێز و و تواناكان كرایەوە بۆ ڕێگەگرتن لە هەڕەشە و مەترسییەكانی تیرۆر، وەك ئەوەی لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە.

هەر ئەمڕۆ نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ هه‌ولێر لەگەڵ محه‌مه‌د حه‌لبوسى كۆبووەوە.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی سەرۆكایەتی هەرێم، لە كۆبوونەوەكەدا دۆخى عێراق به‌گشتى، هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتوو و پێشبينييه‌كان بۆ نه‌خشه‌ى سياسيى داهاتووى وڵات، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر-به‌غداد، مه‌ترسييه‌كانى داعش و جموجوڵه‌كانى، هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى نێوان لايه‌نه‌كان له‌پێناو ئارامى و سه‌قامگيريدا، دۆخى ناوچه‌كه‌ و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ تاوتوێكران.

لە بەشێكی دیكەیدا هاتووە، هه‌ردوولا كۆك بوون له‌سه‌ر پێويستى و گرنگيى كارى پێكه‌وه‌يى و نيشتمانيى هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كان و لايه‌ن و پێكهاته‌كانى وڵات بۆ ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ى ته‌حه‌دييه‌كان و تێپه‌ڕاندنى كێشه‌ و قه‌يرانه‌كان و پاراستنى يه‌كڕيزى و ته‌بايى له‌پێناو ئارامى و سه‌قامگيريى وڵاتدا.

بابەتی پێشتر

هێزە ئەمنییەكان كێوماڵی سنووری كەركوك دەكەن

بابەتی دواتر

بۆ ڕێكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە چەند بڕیارێك دەركران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی خوێندنی باڵا:
نابێت بهێڵین ئەم دیارەدە دزێوانە بپەڕنەوە ناو حەرەمی زانکۆکانمان و پەرەبستێنن

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی كوردستان، ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی كوژرانی دوو مامۆستای زانكۆی سەڵاحەدین بڵاوكردەوە و داوادەكات…
Total
0
Share