وەزارەتی خوێندنی باڵا:
نابێت بهێڵین ئەم دیارەدە دزێوانە بپەڕنەوە ناو حەرەمی زانکۆکانمان و پەرەبستێنن

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی كوردستان، ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی كوژرانی دوو مامۆستای زانكۆی سەڵاحەدین بڵاوكردەوە و داوادەكات ئەو جۆرە ڕووداوانە لەناو كۆمەڵگەی زانكۆیی پەرەنەستێنن.

لە ڕاگەیەندراوەكەیدا وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەڵێت، “بەداخ و نیگەرانییەکەی زۆرەوە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە لە ڕووداوێکی نەخوازراو و چاوەڕواننەکراودا، لە کۆلێژی یاسای زانکۆی سەڵاحەدین – هەولێر، یەکێک لە قوتابییەکانی بەشی یاسا بە چەک هێرشدەکاتەسەر حەرەمی زانکۆ و لە ئەنجامدا (د. کاوان ئیسماعیل) ڕاگری کۆلێژی یاسای زانکۆی سەڵاحەدین و (د. ئیدریس حەمەخان) مامۆستای کۆلێژی ئەندازیاریی زانکۆی سەڵاحەدین شەهید دەبن و یەکێک لە کارمەندەکانیش برینداردەکات”.

وەزارەتەکە جەختدەكاتەوە “لەپێناو سەروەریی یاسا و پاراستنی حەرەمی زانکۆکان، هەموو ڕێکارێکی یاسایی دەگرینەبەر، هیواشمانوایە هەموو مامۆستایان و خوێندکاران و کۆمیونیتیی ئەکادیمی زانکۆکان پێکەوە هەماهەنگبن بۆ ئەوەی بەرپرس بین و نەهێڵین ئەم دیارەدە دزێوانە بپەڕنەوە ناو حەرەمی زانکۆکانمان و پەرەبستێنن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمپانیای گەنێل ئینێرجی میران بینا باوی لیمیتەد زیاتر لە 26 ملیۆن دۆلار قەرەبووی هەرێم دەکاتەوە

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بڵاویکردەوە، بەپێی بڕیارێکی دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی بڕیاریدا کۆمپانیای گەنێل ئینێرجی میران بینا باوی لیمیتەد بڕی…
Total
0
Share