وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی كوردستان، لە نوسراوێکدا شێوازی دانانی نمره و تاقیكردنه‌وه‌كانی بڵاوکردەوە، بڕیاریشیدا، 22ی مانگی داهاتوو کۆتایی ساڵی خوێندن بێت و تاقیکردنەوەکان دەستپێبکەن.
بەپێی نوسراوەكە، كە واژووی سەیوان عەلی بریکاری وەزارەتی پەروەردەی لەسەرە، قۆناغەكانی 1 تا 3ی بنه‌ڕه‌تی به‌رده‌وام ده‌بن له خوێندنی ناوپۆل و ده‌بێت هه‌رچوار نمره‌ی هه‌ڵسه‌نگاندیان هه‌بێت، به ڕه‌چاوكردنی ئه‌وه‌ی چواره‌م هه‌ڵسه‌نگاندن له كاتی تاقیكردنه‌وه‌ی كۆتایی ساڵ دابنرێت، كه له 2021/6/22 ئه‌نجامده‌درێت.
هەروەها لەخاڵێكی دیكەدا ئاماژە بەوەكراوە، پۆلەکانی 4 تا 11 بەردەوام دەبن لەناو پۆل و تاقیکردنەوەی کۆتایی ساڵیان لە 2021/6/22 ئەنجامدەدەرێت.
وەزارەتی پەروەردە بڕیاریشیداوە، لەکاتی دەستپێکردنی خوێندنی ناوپۆل، ئەو قوتابییانە فۆڕمی بەڵێننامە پڕدەکەنەوە، کە بەشداریی خوێندنی ناوپۆل ناکەن.
هەروەها ئەو نمرانە و شێوازی دابەشكردنی، بەئەنجامی كۆتایی ساڵی خوێندنی (2020 -2021) هەژماردەكرێت.